ئارام قادر بؤ سايتى نةوا "به‌هۆی رێزنه‌گرتن له په‌رله‌مانتاران له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه، ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان یاداشتێكی ناڕه‌زایی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن"
لهوبار
ه‌یه‌وه (ئارام قادر) سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ نه‌وا وتی:
تا ئێستا له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه چه‌ند روداوێك به‌رانبه‌ر په‌رله‌مانتاران رویداوه كه پێچه‌وانه‌ی یاسان بۆیه ئه‌و یاداشته‌یان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردوه.
هه‌روه‌ها ئارام قادر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مه چه‌ندین جاره به‌هۆی رێزنه‌گرتن له په‌رله‌مانتاران له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه یاداشتمان ئاڕاسته‌ی بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان كردووه، له كاتێكدا له‌م رۆژانه‌دا په‌رله‌مانتارێكی لیستی گۆڕان هه‌وڵی داوه بێته ناو په‌رله‌مانه‌وه به‌ڵام ئه‌و هێزه‌ی پاسه‌وانی په‌رله‌مان داوایان لێكردووه ده‌بێت جانتاكه‌ی بپشكنن كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسایه.
(ئارام قادر) سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ نه‌وا وتی:
هه‌ركاتێك ئه‌و هێزه كه پاراستنی په‌رله‌مان ئه‌گرێته ئه‌ستۆ هێزێكی بێلایه‌ن بوو ئه‌وا ئه‌توانرێت رێز له په‌رله‌مانتار بگیرێت.
له كۆتاییدا ئارام قادر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا گه‌ر ئه‌و هێزه سه‌ر به هه‌رلایه‌نێكی سیاسی بێت ئه‌وا پارێزگاركردن و رێزلێگرتنی ئه‌ندامانی لایه‌نه‌كانی تر ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه, رووداوه‌كانی رابردووش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌ن.


