ئارام قادر بؤ کۆمەڵنیووز: یاساى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان پێویستە بە تەوافق هەموار بکرێت
کۆمەڵنیووز:ه.ن
لیژنەکانى یاسایی و ناوخۆى پەرلەمان لە گەڵ کۆمسیۆنى باڵا سەرقاڵى کۆبوونەوەن بۆ ئامادەکردنى ڕاپۆرتى هەوار کردنى یاساى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان ئارام قاردیش ڕایدەگەینێت پیویستە بە تەوافق هەموار بکرێت .
تاوەکو ئێستا لیژنەى یاسایی و ناوخۆ لە پەرلمانى کوردستاندا دوو کۆبوونەوەى ئەنجام داوە بە ئامادەبوونى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان بۆ ئامادە کردنى ڕاپۆرتى هەموار کردنى یاسای هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى کوردستان بەڵام نەگەشتوونەتە ئەنجامێک.. ئارام قادر سەرۆکى لیستى کۆمەڵ لە پەرلەمانى کوردستان هۆکارى ئەوە دەگێرێتەوە بۆ ئەوەى کە بۆچونى جیاواز هەیە لە سەر هەموار کردنەکە لە نێوان دەسەڵان و ئۆپۆزسیۆندا.
لەو بارەیەوە دەڵێت : لە بەر ئەوەى لە نێوان هێزەکانى ئۆپۆزسیۆن و هەردوو حزبی دەسەڵاتدا بیربۆچونى جیاواز ڕاى جیاواز هەبوو نەگشەتوینەتە تەوافوق تا ئێستاش کۆبوونەوەکان بەردەوامن وە ئەو یاسایە هێشتا ڕاپۆرتەکەى ئامادە نەکراوە بۆ ئەوەى گفتوگۆى لە سەر بکرێت چونکە ئەو یاسایە ڕەهەندى نشتمانى و سیاسیى هەیە پێویستە لە سەر بنەماى تەوافوق هەوموار بکرێت واتە تەوافق لە نێوان دەسەلات و ئۆپۆزسیۆن نەک لە سەر بنەماى زۆرینەو کەمینە


