ئارام قادر يؤ ە کۆمەڵنیووز/ سەبارەت بەیاسایى ئەنجومەنى پارێزگاکان دەرئەنجامى کۆبونەوەى لیژنەى ناوخۆ و یاسایى بێ ئەنجام بوو
ئەمڕۆ سێ شەممە بەروارى 18-10-2011 هەردوو لیژنەى (یاساى و ناوەخۆ) ى پەرلەمانى کوردستان کۆبوونەوەیەکى تریان ساز کرد لەبارەى پرسى یاساى هەڵبژاردنى پارێزگاکان ، بەڵام دیسانەوە لەکۆبوونەوەکە لایەنەکان نەگەیشتنە یەک و کۆبوونەوەکە دیسان دواخرا ،
لەوبارەیەوە (ئارام قادر) ئەندامى لیژنەى یاسایى و بەشداربوویەکى کۆبوونەوەکە بە کۆمەڵنیووزى وت : ئەمڕۆ ئێمە وەکو لیژنەى (یاسایى) و (ناوەخۆ) کۆبوینەوە سەبارەت بە یاساى ئەنجومەنى پارێزگاکان ، بەڵام پاش گفتوگۆو کۆمەڵێک هەوڵدان بۆ ئەوەى دانوستان بکەین لەسەر بڕگەو ماددەکان ، بەڵام نەگەیشتینە هیچ دەرئەنجامێک ، وە کۆبوونەوەکە دواخرا بۆ بەیانى کاتژمێر (10) .
بێگومان یاساى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان یەکێکە لەو یاسایانەى کە ڕەهەندى نیشتیمانى و سیاسیان هەیە ، وە پێویستە ئەو یاسایە بەپێى بڕیارى ژمارە (1و 2)ى پەرلەمان بە تەوافوقى سیاسى لەنێوان فراکسیۆنەکاندا بێت نەک لەسەر بنەماى زۆرینەو کەمینە


