لێدوان

PostHeaderIcon ئارام قادر بۆ پەیام/ تائێستا دوودەزگاکەى ئاسایش یەکیان نەگرتووەتەوە دوو ئیدارەیى بەردەوامى هەیە

 

(ئارام قادر) سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامى لەبارەى یەکنەگرتنەوەى ئاسایشى هەولێرو سلێمانى و ، لەبارەى جێ بەجێ کردنى یاساى دەستەى نەزاهە لە لێدوانێکى بۆ گەشتى هەواڵەکانى ڕۆژى (20-10-2011) کەناڵى ئاسمانى (پەیام) وتى :
لەم هەفتەیەدا یاداشتێکمان ئاڕاستەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران کرووە و داوامانکردوە کارى جددى بکرێ بۆ جێ بەجێ کردنى یاساى دەستەى نەزاهە، بێگومان ئەو دەستەیە سەر بە پەرلەمانەو وەدەبێت پەرلەمانیش دەستەکە پێک بهێنێت و سەرۆکەکەى دیارى بکات، خۆى یاساکە دەرچووە بەڵام تاکو ئێستا یاساکە جێ بەجێ نەبووە، بێگومان بوونى دەستەى نەزاهە کاریگەرى زۆرى دەبێ بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەى گەندەلى، کەخەم و داواکارى هەموو لایەنە سیاسیەکانە ، وە یەکێکە لەو کێشە گەورانەى کە ئێستاکە ڕووبەڕووى حکومەت و سیستەمى سیاسى کوردستان بووەتەوە .
هەروەها بۆ بەدواداچوونمان بۆ کارو بارەکانى حکومەت لەم هەفتەیەدا پرسیارێکمان ئاڕاستەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران کردووە کە ئایا بۆچى تا ئێستا دەزگاى ئاسایش جێ بەجێ نەبووە ،کە ئەو یاسایە دەرچووە ، هەرچەندە هێزەکانى ئۆپۆزسیۆن کەم و کوڕى ئەو یاسایەیان خستە ڕوو ، ئەو یاسایە بەو شێوەیە نەبووە کە لە ئاست داواکارییەکانى هاوڵاتیان بێت ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا یاساکە دەرچووەو لە وەقائیعى کوردستان بڵاوبۆتەوە ، بەلام تا ئێستا ئەو یاسایە جێ بەجێ نەبووە ، ئەوەش جارێکى تر ئەوە دوپات دەکاتەوە کە دوو ئیدارەیى لە هەرێمى کوردستاندا بەردەوامى هەیە .