لێدوان

PostHeaderIcon ئارام قادر بۆ شەقام: قەیرامى سیاسى نێوان ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات هەڵبژاردنى پارێزگاکانى دواخستووە

 

ئەنوەر عەرەب

سەرۆکى لیستى کۆمەڵى ئیسلامى لە پەرلەمانى کوردستان ئەوە دووپات دەکاتەوە کە " بارى ئابوورى و ئاسایشى هەرێم گونجاوە بۆ ئەوەى هەڵبژاردنەکان بە شێوەیەکى مۆدرێن ئەنجام بەین " و وەک باسیشى دەکات ئەوان جەخت لە سەر ئەوە دەکەنەوە کە بۆ هەڵبژاردنەکان ئامارێکى دروست لەبەردەستدا نیە چونکە وەک ئاماژەى پێدەکات " نەبوونى ئامار لە هەڵبژاردنى واقیعی کوردستان ناخاتەروو " لەم دیدارەدا سەرۆکى لیستى کۆمەڵى ئیسلامى ئەوەش ئاشکرا دەکات کە " قەیرانى سیاسى نێوان ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات هەڵبژاردنى پارێزگاکانى دواخستووە "

شەقام :ئەو برگە و لایەنانە کامانەن پێویستە لە پرۆژە یاساى هەڵبژاردنى پارێزگاکان هەموار بکرێنەوە؟

ئارام قادر:  یاساکە زۆرى پیوستى بەهەموار کردن هەیە لەوانەش  میکانیزمى دەنگدانى تایبەت لە پیشمەرگە وپۆلیس وئاسایش تەنها لەرۆژى دەنگدانى تایبەت بۆیان هەبیت دەنگ بدەن و هاولاتیان ئەوانەى ناویان نیە لەرۆژى دەنگدانى گشتیدا بوار نەبیت دەنگبدەن و لیستى ئامارى نوى دروست نەکریت  لەرۆژى دەنگ دانى گشتیدا ، هەروەها کاندیدکردنى تاکەکەسى ریک بخریت بەوەى سێ کاندید یەک لیست دروست بکەن و بەتەنها لیست پێک نیەت لەپیناو ئەوەى ریژەى بونى ئافرەتان مسۆگەر بیت بە ریژەى %30 و  هەروەها لیژنەى تایبەتى دادگا دروست بکریت بۆ  رۆژى دەنگدان  بۆ وەرگرتنى سکالا وتانەکان نەک بدریتە داگاى تایبەتمەند ، هەروەها ریکخستنى تۆمارى دەنگدانى سەرەتایى وکۆتایى و ئەو تۆمارانە بخریتە بەردەم قەوارەسیاسیەکان و میدیاکان و گرنگترین مادە ئەوەیە راشکاوانە ئاماژە بۆ ئەوە بکریت کە کۆمسیۆنى بالاى کوردستان سەرپەرشتى هەلبژاردنەکان بکات.

* پێتان وایە هەموار کردنەوەى ئەو برگە و لایەنانە رێگرى لە ساختەکارى و گزى و فێڵ بگرێت ؟

ئارام قادر : ریژەى تەزویر کەم دەکاتەوە نەک ریگرى تەواوى دەکات چونکە تەزویر لەسایەى  ئەم سیستەمە سیاسەدا و بەم بیرۆبۆچونانەى ئیستا تەزویر بەردەوام دەبیت و کاتیک تەزویر کۆتاى پێدیت کە ئاڵۆگۆرى دەسەڵات ببێتە کەلتور وببیتە دیاردەیەکى ئاسایى و یاسایى و وا سەیرى دەسەلات و پلە و پایە بکریت کە وەزیفەیەکى کۆمەلایەتى وسیاسیە نەک تاپۆ  وموڵک بیت لەسەر تاکیک یان گروپیک.

شەقام: تا ئێستا ئەوەى لەو یاسایە هەموار کراوەتە چیە و پێویستە چیتر هەموار بکرێتەوە؟

ئارام قادر:  کۆمەلیک برگە ومادە هەموارکراوەتەوە هەندیکى  ماوە بەلام ئەوەى جەختى لەسەر دەکەینەوە ئەوەیە کە کۆمەلیک گەرەنتى هەیە بۆ ئەوەى هەموولایەک دڵنیا بێت لە هەڵبژاردنەکان ئەویش مەسەلەى ئامارە بۆ خەلکى کوردستان کە تا ئیستا ریژەى دانیشتوان دیار نیە وهەر هەلبژاردنێک لەسایەى ئامارێکى دروست نەبێت هەڵبژاردنێکە  واقعى کوردستان ناخاتە روو ، هەروەها میکانیزمەکانى هەڵبژاردنەکان لە تۆمارى ناوەکان کە زۆر بەئاسانى دروست دەکریت و  فۆرمى دەنگدان و مرەکەبى بەکارهینان بۆدەنگدان و شوناسنامە ئەمانە کۆمەلیک دەروازەن بۆتەزویر و ساختەکارى پیویستە حکومەت و کۆمسیۆن بیر لە میکانیزمى پیشکەوتووتر بکاتەوە کە لە ولاتە پیشکەوتوەکاندا هەیە و کەس ناتوانیت پەنا بەریت بۆ تەزویروە من دڵنیاشم کە بارى ئابورى کوردستان وبارى ئاسایشى هەریم گونجاوە بۆ ئەوەى ئیمە هەڵبژاردنەکان بەشیوەێکى کلاسیکى نەکەین وهەلبژاردنیکى مۆدرێن ئەنجام بدەین.

شەقام: رێگریەکان چین لە بەردەم هەموارکردنەوەى ئەو یاسایە ، ئایا دەسەڵات تا چەندە لە گەڵ هەموارکردنەوەیدا ئەکەر نیە پاساوەکەى چیە ؟

ئارام قادر: هەردووحزبى دەسەڵات لەگەڵ هەموارکردنەوەى یاساکەدان بەلام خاڵى ناکۆکیمان زۆرە لەسەر کۆمەلیک برگە ومادەکان و تا ئیستا کۆبونەوەکان کۆتاى نەهاتوە ویەکلاى نەبوەتەوە.

شەقام:  هۆکار چیە لە دواکەوتنى هەموارکردنەوەى ئەم یاسایە چونکە چەند جارێک وادەى هەڵبژاردنى پارێزگاکان دانرا بەڵام نەچووە بوارى جێبەجێکردنەوە؟

ئاران قادر: ئەو قەیرانە سیاسیە چەق بەستوەى نیوان ئۆپۆزسیۆن ودەسەلاتە وە هەموارکردنى ئەو یاسایە پیویستى بەتەوافقى سیاسى هەیە بەپى بریارى  1 و2  پەرلەمان بەلام تا ئیستا ئەو تەوافقە دروست نەبووە لەنیوان لایەنە سیاسیەکان

شەقام: بەرێزتان ئاماژەتان بەوە کردووە هەموارکردنەوەى ئەم پرۆژە یاسایە پێویستە بە تەوافقى سیاسیى بێت بۆچى ؟

ئارام قادر : چونکە بەپى بریارى ژمارە 1 و2 ى پەرلەمان پیویستە ئەو یاسایانەى رەهەندى نیشتمانی وسیاسیان هەیە بە تەوافقى سیاسى پەسەند بکریت نەک لەسەر بنەماى زۆرینە وکەمینە و هەروەها گەر تەوافق بکرێت لەسەر ئەو یاسایانە دەروازیەک دەبیت بۆدەستپیکردنى چاکسازیەکانى تر.

شەقام:  پێشنیار و بوارەکانى چاکسازى ئۆپۆزسیۆن بۆ ئەو یاسایە چین ؟

ئارام قادر : ئەو یاسایە پیویستى بەهەموارکردنى کۆمەلیک برگە وماددە هەیە  وەک لەپرسیارى یەکەم ئاماژەمان بۆهەندیکى کرد و ئەم یاسایە پەیوەستە بە یاساکانى ئەنجومەنى پاریزگاکان وکۆمسیۆنى باڵا و بەحزبى نەکردنى پیشمەرگە و پۆلیس و ئاسایش کە ئەوانیش پیوستە بە تەوافق پەسەند بکرین.

شەقام : ئەگەر لە حاڵەتێکدا ئەو هەموارکردنەوەیە بەو شێوەیە نەبوو کە ئۆپۆزسیۆن دەیەوێت هەڵویستتان چى دەبێت ؟ ئایا بەشدارى هەڵبژاردنى پارێزگاکان دەکەن ؟

ئارام قادر:  ئەوە لەکاتى خۆیدا هەڵویست دەردەبرین بەڵام بەشدار بونیش بەماناى رازى بون نایەت بە دەرئەنجامەکانى

شەقام:  راى یەکێتى و پارتى لەسەر هەڵوێستەکانى ئیوە و کاردانەوە ئەوان چیە ؟

ئارام قادر:  ئیمە هیودارین ئەو یاسایانە بە زووترین کات هەمواربکریت وپەسەندبکرین و لە زووترین کاتدا بریار لەسەر کاتى هەڵبژاردنەکان بکریت چونکە هەلبژاردنەکانى پاریزگاکان بەشیوەیەکى پاک وبێگەرد وپەنا نەبردنە بەر تەزویر و ساختەکارى هەنگاوێکى زۆرگرنگە بۆ دەرباز بون لەوقیرانە سیاسیەى کوردستان تێکەتوە بەلام تا ئیستا نەگەشتوینەتە تەوافق  .