لێدوان

PostHeaderIcon ئارام قادر هۆکاری پێنەدانی پاسپۆرتی دیبلۆماسی لە لایەن حکومەتی عێراقییەوە بە پەرلەمانتارانی کوردستان رووندەکاتەوە

 


کۆمەڵنیووز:ه.ن

تاکو ئێستە کێشەی پێدانی جەوازی دبلۆماسی بۆ پەرلەمانتارانی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراقی چارەسەر نەبووەو ماوەی دوو ساڵە تائێستە پەرلەمانتارانی هەرێم وەک هاوڵاتی ئاسایی دەچنە دەرەوەی هەرێم و لەبەرامبەردا وشیار زێباری بەکەمتەرخەم دەزانن.

دەربارەی پێنەدانی جەوازی دبلۆماسی بۆ پەرلەمانتارانی هەرێمی کوردستان ئارام قادر سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان لەلێدوانێکیدا بۆ کۆمەڵنیووز وتی "ئێمە لەناو دامەزراوەیەکى فەرمى پەرلەماندا ئیش دەکەین بەڵام لە دەرەوەى کوردستان هەموو پەرلەمانتارانى کوردستان وەکو هاوڵاتیەکى ئاسایى مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت وەکو نوێنەرى میلەت مامەڵەیان لەگەڵ ناکرێت چونکە تا ئێستاش کومەتى عێراقى ئامادە نەبووە کە جەوازو پاسپۆرتى دبلۆماسى بداتە پەرلەمانتارانى کوردستان."

هۆکاری کەمتەرخەمیەکەش بۆ بەرپرسانی کورد لەبەغدا دەگێڕنەوە، لەوبارەو ئارام قادر وتی : ئەمەش خۆى بۆخۆى نیشانەیەکى پرسیار دروست دەکات لەسەر بەهاى پەرلەمانى کوردستان کە دامەزراوەیەکى گشتگیرى پەرلەمانى کوردستانە، پێویستبوو لەسەر نوێنەرانى کورد لە بەغداد داکۆکى لەسەر ئەو مەسەلەیە بکەن چونکە ئەوە بێگومان بە نیشانەیەکى پرسیار لەسەر دامەزراوەکانى کوردستان دروست دەکات لەکاتێکدا کە سەرۆکى کۆمار کوردەو وەزیرى دەرەوەى کۆمارى عێراق کوردە بەتایبەتى ئەم مەسەلەیە پەیوەستە بە وەزیرى دەرەوەى عێراقە، چەندین جار لەلایەن لیژنەکانەوە لەلایەن پەرلەمانەوە ئاگادار کراوەتەوە کە پێویستە ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت بەڵام هەتا ئێستا هیچ بایەخێکیان پێنەداوەو پشتگوێ خراوە کە ئەوەش بێگومان لە بەهاى پەرلەمان لەبەردەم دەزگا فەرمیە  نێودەوڵەتیەکان  و لە دەرەوەى کوردستاندا کەم دەکاتەوە پەرلەمانتاران وەکو نوێنەرى میللەت سەیر ناکرێن و مامەڵەیان لەگەڵدا ناکرێت.