لێدوان

PostHeaderIcon بۆ جارێکى تر لیژنەى یاسایى و ناوەخۆ کۆبوونەوەو ، تا ئێستاش کۆمەڵێک خاڵ بە هەڵپەسێردراوى ماوەتەوە لە نێوان ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات

ئەمڕۆ بۆ جارێکى تر هەردوو لیژنەى (یاسایى و ناوەخۆ)ى پەرلەمانى کوردستان کۆبوونەوە بۆ قسە کردن لەسەر یاساى هەموارکردنى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان و ، دیسانەوە ئۆپۆزسیۆن و دەسەلات لەسەر چەند خاڵێک نەگەیشتنە یەک و ، بڕیاریشە ڕۆژى سێ شەممە پەرلەمانى کوردستان کۆببێتەوە بۆ دەنگ دان لەسەر پڕۆژەکە

لەوبارەیەوە (ئارام قادر) سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامى لە پەرلەمانى کوردستان بۆ "کۆمەڵنیووز" وتى : ئەمرۆ یەکشەممە (30/10/2011) هەردوو لیژنەى (یاسایى و ناوەخۆ)ى پەرلەمان کۆبووینەوە بۆ قسەکردن لەسەر یاساى هەموارکردنى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان کۆبوونەوەکە (4) کاتژمێرى خایاند ، بەڵام تا ئێستا کۆمەڵێک خاڵى ناکۆک ماوە لەنێوان ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات لەوانە مەسەلەى پاراستنى بنکەکانى دەنگدان و سندوقەکانى دەنگدان ، وە مەسەلەى دروست نەکردنى لیستى نوێ بۆ دەنگدەر لە ڕۆژانى دەنگدانى گشتیدا  ، وە مەسەلەى ڕێژەى کۆتا ئایا لە چوارچێوەى ڕێژەى سندوقەکان بێت یان لەدەرەوەى ڕێژەى سندوقەکان .

شایەنى باسە ئەو گفتوگۆکردنە دواى ئەوە دێت کە ئەم پڕۆژەیە گفتوگۆى لەسەر کرا لە پەرلەمان بەڵام دەنگدانى لەسەر نەکرا .

(ئارام قادر) لەدرێژەى لێدوانەکەى وتى : بڕیارە ڕۆژى سێ شەممە پەرلەمان کۆببێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر یاسا