ئارام قادر : بەکشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکاو ڕەخساندنى ئەو بارودۆخەى ئێستا ، سەرەتاى ڕوداوەکانى دروست بوونى دەوڵەتى کوردى دەست پێ دەکات
(ئارام قادر) سەرۆکى لیستى کۆمەڵى ئیسلامى لە پەرلەمانى کوردستان ، لەوبارەیەوە بۆ "کۆمەڵنیووز" وتى : لەگەڵ بڕیارى پاشەکشەى هێزەکانى ئەمەریکا و تەسلیم کردنەوەى بنکە سەربازەکان بۆ هێزە ئەمنییەکانى عێراق لە کۆتایى ساڵى (2011) سەرەتاى ڕوداوەکانى دروست بوونى دەوڵەتى کوردى و پێکهاتنى قەوارەیەکى سەربەخۆ بۆ کورد دەست پێدەکات ، چونکە بە کشانەوەى هێزە ئەمریکیەکان بارودۆخى ئەمنى ئاڵۆز دەبێت و ململانێى سیاسى عێراق توندتر دەبێت ، تەرازوى هێزەکان ئەمنى ئاڵۆز دەبێت و ململانێى سیاسى عێراق توندتر دەبێت ، تەرازوى هێزەکان گۆڕانکارییان بەسەردا دێت ، وە دەست تێوەردانى دەوڵەتانى دراوسێ و دەوڵەتە زل هێزەکان فراوان دەبێت و ناکۆکیە مەزهەبى و نەتەوەییەکان بەهێزتر دەبن ئەمەش بارودۆخ بۆ کورد فەراهەم دەهێنێت و جارێکى تر هەلى مێژوویى بۆ هەل دەکەوێت بۆ ڕاگەیاندنى سەربەخۆیى کوردستان و دروستکردنى قەوارەى کورد بەتایبەت پاش کۆتایى هاتن بە دەسەڵاتى دکتاتۆرى سوریا و سەرکەوتنى شۆڕشى بەهارى عەرەبى لە سوریا ، بەهارى عەرەبى بە تەواوى مانا دەبێتە بەهارى کوردان .

