لێدوان

PostHeaderIcon دەقى چاوپێکەوتنى ئارام قادر سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامى لە پەرلەمانى کوردستان لەگەڵ گۆڤارى لڤین

لڤین/ کاتێک کە پێکهاتەء ئاراستەکانى ناو رەوتى ئیسلامى کوردستان لەشێوەى رێکخراو و حیزبى سیاسیدا دێنە مەیدان، بەململانێیەکى توندى ناوخۆییەوە دەستپێدەکەن، مەبەستمان ململانێکانى خەتى یەکء دووى ئیخوانء بزوتنەوەى ئیسلامییە لەکۆتاى هەشتاکاندا، ئەو سەرەتا قەیراناوییە چ کاریگەرییەکى نەرێنى هەبوو لەسەر رەوتى ئیسلامى؟
ئارام قادر/ ئەو مللامنییە دیاردەیەکى سروشتیە بە سەیرکردنى ئەو قوناغە لەلایەکەوە بەهۆى دکتاتۆریەتى بەعس چونکە نهینى بوونى کار ململانى دروست دەکات هەمیشە نەبونى ئازادى وشەفافیەت ململانیى بەرهەم دەهینیت بەهۆى ئاگادارنەبون لەیەکتر وبیرکردنەوەى ناو ژوورە داخراوەکان  دەبیتە هۆى تیک نیگەیشتن لەیەکتر، وەلەلایەکى ترەوە داخرانى کوردستان لە جیهانى دەرەوە ئەو ململانییەى دروست کردبوو، وە سەرەتایى بوونى کارى سیاسى ئیسلامى لەکوردستان هۆیەکى ترى ئەو ململانێیەبووە،وە ململانى ئەوکاتە هەمووى سلبى نەبووە و ئیجابیاتى خۆیشى هەبووە بۆبەهیز کردنى کار وپەرەیدانى چۆنیەتى کار و هەولدان بۆ فراون کردنى بنکەى کارى سیاسى.  
لڤین/ هێزە ئیسلامییەکانى کوردستان لەکۆمەڵگەیەکدا کارو سیاسەت دەکەن کە دانیشتوانەکەى موسڵمانەو بڕواى تەواویان بەو ئیسلامە هەیە کە ئێوە ئیلهامى لێوەردەگرن، بۆچى ئێوە نەتانتوانیوە سەرنجى ئەو کۆمەڵگە موسڵمانە ڕابکێشنء ببنە جێگەى متمانەى ئەوان، یاخود کەمینەبوونى چەند هێزێکى ئیسلامى لەناوەندەکانى سیاسیء پەرلەماندا لەکۆمەڵگەیەکى موسڵماندا جێگەى پرسیار نییە؟
ئارام قادر/ هیزە ئیسلامیەکان کە نەیان توانیوە ببنە زۆرینە لەدەزگاکانى بریاردا  سەرەتا ویەکەم هۆکارەکەى بۆ سیستەمى سیاسى دەگەرینمەوە نەک بۆخودى هیزە ئیسلامیەکان، لەکاتیکدا سەروەت ودەسەلات وشیوەى هەلبژاردنەکان ودەزگاکانى هەلبژاردن لەدەست دسەلاتدا بیت نابیت رەخنە ئاراستە حزبە ئیسلامیەکان  بۆچى کەمینەن،  چونکە وەلامەکەى ئاشکرایە ئەوە تەنها سیناریۆیە بۆدیموکراسى وهەلبژاردن وئازادى ئەوە خودى ئازادى وهەلبژاردن نیە،لەتونس ئیسلامیەکان نەک کەمینە نە بوون بەلکو قاچاخیش بوون، بەلام پاش بەهارى عەرەبى دەرکەوت هیز وتوانایان چۆنە؟ وە لەمیسر ولیبیا وسوریا  هەمان دیاردە دوبارە دەبیتەوە، بەلام لەلایەکى ترەوەهۆکارى تریش هەن ئەویش شیوازى کارى سیاسى ئیسلامیەکان و کلاسیکى بونى چۆنیەتى بەریوەبردنى ململانیەکان ولاوازى سەرچاوەى دارایى هۆکاریکن پەیوەستن بەخودى پارتە ئیسلامیەکانەوە، واتە  خودى لایەنە ئیسلامیەکانیش خۆیان هۆکارن بۆکەمینە بونیان، وە لەلا یەکى ترەوە سیاسەتە چەوتەکانى دەولەتە ئیقلیمى وزلهیزەکانیش یەکیکى ترە لەو دەرهاویشتانە، لەسالى 1987 ئیسلامیەکان لەتونس سەرکەوتنیان هینا بەلام دەولەتە زلهیزەکان زین العابدن بن عەلیان بۆهینان لەریگەى کۆدەتایەکى سەربازیەوە وسەرکوتى ئیسلامیەکانیان کرد بەهەمان شیوە لەجەزائیر و میسر وفەلەستین سەرکەوتنى ئیسلامیەکان لەریگەى سندوقەکانى دەنگدانەوە یاساغ کرابوو، بەلام وا ئیستا ئەمەریکا ورۆژئاوا بەئاشکرا وبەراشکاوانە دەلیت من مامە لەگەل ئیسلامیەکان دەکەم  واتە گۆرانکارى لەسیاسەتە نیو دەولەتیەکانیش کاریگەرى خۆى دەبیت لەو ئاراستەیە.
لڤین/ زۆرجار هێزە ئیسلامییەکان بەوە تۆمەتباردەکرێن کەپرسە سیاسییەکان دەبەستنەوە بە ئیسلامء پیرۆزییەکانەوە، واتە موزایەدە بەئیسلامەوە دەکەنء بۆ مەرامى سیاسى هەستى ئاینى خەڵک دەوروژێنن، ئەوەش والێکدەدرێتەوە کەئێوە خاوەنى پرۆژەى جدىء راستەقینە نین؟
ئارام قادر/ هەر پارتیک و لە دیدگایەکەوە پرسیە سیاسیەکان شیتەل دەکات وچارەسەریان بۆدادەنیت، بۆنمونە حزبە نەتەوەییەکان لەدیدگایەکى نەتەوەییەوە، حزبیکى تر لەدیدگایەکى مارکسیەوە، حزبیکى تر لەدیدگایەکى لیبرالیەوە، ئەوە رەخنە نیە ئەوە حالەتیکى سروشتى کارى سیاسیە، وە ئیسلامیەکان دەیانەویت لەدیدگاى ئیسلامەوە شیوەى چارەسەرى کیشە سیاسیەکان بخەنە روو، ئیسلام چۆن روبەروى گەندەلى ودکتاتۆریەت وپیشیل کارى مافى مرۆڤ دەکات ؟ئیسلام چۆن پاوان خوازى لەدەسەلات وسەروەت ناهیلیت، کارى حزبى ئیسلامیش هەردەبیت وابیت خۆ ناکریت حزبیکى ئیسلامى بروات بەدیدگایى بیروباوەریکى ترەوە روانگەى خۆى دەرببریت کە ئەویش پى دەوتریت سیاسەتى دوفاقى. ووروژاندنى ئیسلام لەلایەن ئیسلامیەکانەوە لە کوردستان موزایەدەنیە بەلکو بنەرەتى کارى خۆیانە، وەئیسلامیەکان مەرامى سیاسیان ئاشکرایە وەک هەمووحزبیکى تر لەکوردستان دەیانەویت بگەنە دەسەلات وخزمەت بە هاوولاتیانى کوردستان بکەن لەریگەى پرۆژەکانیانەوە، مەرامى شاراوە ونهینى نیە و وە ئیسلامیش پرۆژەی داناوە بۆهەموو کیشە کەلەکە بوەکانى کوردستان وجیهان لەهەموبوارە سیاسى وئابورى وکۆمەلایەتى وئیدارییەکان. 

لڤین/ ماوەیەکە لەناو یەکگرتووى ئیسلامیدا باس لەجیاکردنەوەى بانگەوازو سیاسەت دەکرێت، بەشێک لەسەرکردایەتىء زۆرێکیش لە رۆشنبیرەکانى ئەو حیزبەش کارى بۆ دەکەن، ئایا ئەم پرسە لەناو کۆمەڵى ئیسلامی بەگشتىء بەتایبەت سەرکردایەتیدا هاتووەتە بەرباس، ئێوە تێڕوانینتان لەمبارەیەوە چییە؟
ئارام قادر/ نەخیر ئەو پرسە وئەو کیشە یە لەناو کۆمەلى ئیسلامیدا نیە، وە من وا نابینم ئەوە کیشە بیت لە رەوەتى ئیسلامى کوردستان، کیشە لەجیانەکردنەوەى ئیختێاێەکانە، وە لەتیکەل کردنى ئیختێاێەکان وکەسەکانە ، نەک لە جیاکردنەوەى دووچەمک،  کیشەى ئیسلامیەکان لە کوردستان لە سیستەمى حزبیدا یە نەک لە جیاکردنەوەى چەند چەمکیک، لە پاوان خوازى  و تاک رەوى و بەدامەزراوەیى نەکردنى کارەکان دایە نەک لە کیشە فکریەکاندا، کیشەى ئیسلامیەکان لە چۆنیەتى ئیدارە کردنى ململانیە سیاسیەکانى ناو گۆرپانى کوردستانە نەک لە کیشە ناوخۆییەکان.

لڤین/ زۆرکەس بڕوایانوایە سەبارەت بە زۆرێک لەپرسە جەوهەرییەکانى سەردەم  بەتایبەت هەندێک پرس هەیە وەڵامء دیدى ئیسلامییەکانى لەسەر رووننییە، یان بێ وەڵامن، دەگوترێت ئەگەر ئەوان باڵادەستبوون گەرەنتییەک نییە بۆ پاراستنى مافء ئازادییەکان، بەبرواى ئێوە ئەوبەد گومانییە لەچییەوە سەرچاوەى گرتووە؟
ئارام قادر/ لە لایەکەوە  تینەگیشتنیکى گشتى هەیە سەبارەت بە رەوتى ئیسلامى و خودى ئیسلام بەتایبەت سەبارەت بە پاراستنى مافى ئافرەت ومافى مرۆڤ بەگشتى و چۆنیەتى چەسپاندنى چەمکى ئازادى ئەمەش لەلایەکەوە ستەمیکە کراوە لە ئیسلامیەکان کە بەردەوام چەندین چەواشەکارى و تیروانینى تەم ومژاوى بلاودەکریتەوە کە زۆر دورە لەراستیەوە وتەنها لەپیناو لەباربردنى پرۆژەى ئیسلامى بلاودەکریتەوەکە ئەمەش چەندین دەزگاى ناوکوردستان ودەرەوەى کوردستان تیدا بەشدارن بەشیوەیەکى بەرنامە بۆداریژراو کار لەسەر ئەو ئاراستە دەکریت، بەلام ئەمەش واناکات  کە دان بەوەدا بنینن ئیسلامیەکان خۆشمان نەمان توانیوە بەجوانى لەخەلک بگەینین کە ئیسلامیەکان چۆن ئەو ئازادیە دەپاریزین وە چۆن ئازادى بۆخەلک وهاوولاتى فەراهەم دینن لەکاتى گەیشتنە دەسەلات وە بى گومان هەندیک کار وهەلویستى هەندیک گروپى ئیسلامى نیشانەى پرسیارى دروست کردووە لەسەر ئەوەى ئیسلامیەکان بتوانن ئەو چەمکانە  بچەسپینن، بەلام جى بەجى کردنى چەمکیک لەلایەن کەسیکەوە یان گروپیکەوبەشێویەکى هەلە یان بەشیوەیەک بۆ شیواندنى راستیەکان بیت  بنەرەت وبنەماى راستیەکان ناگۆریت  هەرچەندە تەم  ومژیشی بۆ دروست بکات .

لڤین/ ئەوەتاچەند راستە کەهێزە ئیسلامییەکانى کوردستان هەتا ئێستاش نەیانتوانیوە ئیسلامێکى کوردىء خۆماڵى وێنابکەنء زیاتر وابەستەى دەرەوەو جیهانى عەرەبى بوونء بەبۆ چوونء دیدى ئەوانەوە کاریانکردووە؟
ئارام قادر/ ئەو رەخنە زۆر دوورە لەراستیەوە لەئیستا ولەرابردودا چونکە دامەزراندنى هەمووحزبە ئیسلامیەکان لەناوخودى کوردستان بووە وە لەتیراونینى خۆمالى خەلکى کوردستان بووە، سود بینین لەکتبیک یان ئەزمونیک ناکریت ببیتە بەلگە لەسەر ئەوەى لەدەرەوەى  کوردستان رینماى کرابن.
لڤین/ دەگوترێت لەهەڵبژاردنەکانى 25/7دا کۆمەڵء یەکگرتوو هەڵەیەکى سیاسى گەورەیانکردو دەنگى ئەندامانى خۆیانکردە قوربانى بۆ ئەو هەڵە گەرەیەى کە سەرکردایەتى کۆمەڵء یەکگرتووکردیانء لەگەڵ سۆسیاستء زەحمەتکێشاندا( لیستى چاکسازىء خزمەتگوزارییان پێشکەشکرد؟ تۆش بڕواتوایە کە ئەوە هەڵەیەکى سیاسى گەورەبوو کردتان؟
ئارام قادر/ لیستى خزمەت گوزارى وچاکسازى کە ژمارەیەکى بەرچاوى نەهیناوە تەنها هۆکارەکەى بۆ ئەوە ناگەرینمە وە کە ئیمەهاوپەیمانیمان کردوە ئەوە یەکیکە لەهۆکارەکان هەمووهۆکارەکان نین چونکە هەلبژاردن تەنها یەک هۆکار کاریگەرى لەسە رنابیت بەلکو هۆکارى تریش کاریگەرى خۆى هەبووە .   
لڤین/ لەهەموو هەڵبژاردنەکانداء لەدیاریکردنى کەسێک بۆ پلەیەکى ئیداریدا ئێوەو یەکگرتوو هەمیشە ئەندامانى مەکتەبى سیاسیء سەرکردایەتیتان دیاریکردووەء هەڵبژاردنەکانى رابردو و بەشداریتان لەحکومەتدا ئەم راستییەمان پێدەڵێت، ئەوە ستەمێک نییە لەروناکبیروگەنجانى ناو ئەم دوو هێزە ئیسلامییە؟
ئارام قادر/ ئیمە ئیستا چوار پەرلمانتارین لە لیستى کۆمەلى ئیسلامى  تەنها یەک ئەندامان سەرکرایەتیە ئەوانى ترمان پلەى حزبیمان  نە مەکتەب سیاسین و نە سەرکردایەتین ئەمە وەک واقع بەلام  راستى ودروستى لەوەدایە کە هەلبژاردنى نوینەرانى پەرلەمان و پاریزگان ونوینەرانى ئەنجومەنى عیراق بەهەلبژاردنیکى گشتى و راستەوخۆ ئەنجام بدریت لەناوحزبدا نەک لەناو ئۆرگانیکدا جا ئەو ئۆرگانە مەکتەب سیاسى بیت یان مەلبەند ولقەکان بن یان لەناوچەیەکى دیارى کراودا بیت بەلکو هەلبژارنیکى گشتى راستەوخۆى بۆبکریت چونکە ئەو ئەندامانە دەبنە نونەرى هەموو خەلکەن بۆیە واباشترە  ئەو نوینەرانە بەهلبژارنیکى ئاشکرا بکریت وە هەموو ئەندامان بۆیان هەبیت خۆیان  کاندیدبکەن بەو مەرجانەى لەکۆمسیۆن دیارى کراوە بۆ ئەو پۆستانە.