ئارام قادر له ساڵرِۆژى رِۆژنامه‌گه‌رى كوردییدا: " زه‌ره‌رمه‌ندى گه‌وره‌ى پێشێلكارى سه‌ر رِۆژنامه‌نوسان ده‌سه‌ڵاته "
پیرۆزبایى
به بۆنه‌ى ساڵرِۆژى رِۆژنامه‌گه‌رى كوردییه‌وه پیرۆزباییه‌كى گه‌رم ئارِاسته‌ى رِۆژنامه‌نوسانى كوردستان به گشتى و ئه‌و رِۆژنامه‌نوسه لێهاتوو و بوێرانه ده‌كه‌م كه توانیوویانه زۆر به باشى رِۆڵى خۆیان بگێرِن و له رِێگه‌ى رِه‌وتى رِۆژنامه‌نوسییه‌وه ده‌سه‌ڵاتى قه‌ڵه‌م وه‌گه‌رِ بخه‌ن.
هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌شدا به پێویستى ئه‌زانیم ئاماژه به‌وه بكه‌م، كه یه‌كێك له‌و دیارده مه‌ترسیداره‌ى ئێستا له كوردستاندا هه‌یه‌ء پێویسته هه‌موومان هه‌وڵى چاره‌سه‌رى بده‌ین پێشێلكارییه‌كانى سه‌ر رِۆژنامه‌نوسانه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، كه دیاره دژى بنه‌ما یاساییه‌كانء بنه‌ماكانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و دژى پره‌نسیپه‌كانى مافى مرۆڤیشه، بۆیه‌ش رِایده‌گه‌یه‌نین كه پێویسته ده‌سه‌ڵات شێوازێكى سه‌ركه‌وتوو بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رِۆژنامه‌نوساندا په‌یرِه‌و بكات، چونكه زه‌ره‌رمه‌ندى گه‌وره‌ى ئه‌م دیارده‌یه سیماى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یه‌تى، هه‌روه‌ك له رِۆژنامه‌نوسانى تێكۆشه‌ر خوازیارم سه‌ركه‌وتووانه‌تر رِۆڵى خۆیان بگێرِنء ئه‌و په‌یامه گرنگه‌ى كارى بۆ ده‌كه‌ن هه‌وێنى هه‌موو هه‌نگاوء كارێكى رِۆژنامه‌نوسییان بێت...
دووبارى هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ رِۆژنامه‌نوسانى كوردستان
گه‌شاوه بێت خه‌باتى رِۆژنامه‌گه‌رى كوردى
ئارام قادر
سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى له په‌رله‌مانى كوردستان
22-4-2010

