ئارام قادر: دواكه‌وتنی (ته‌واوی پڕۆژه و مه‌سروفی ساڵی 2009) گومان و پرسیار لای ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان و خه‌ڵكی دروست ده‌كات
سه‌لمان كۆچه‌ری
خوێندنه‌وه‌ی خیتامی بودجه‌و دواكه‌وتنی یه‌ك مانگ له‌واده‌ی خۆی بیده‌نگبوونی په‌رله‌مان و ده‌سته‌ڵات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا گومان و پرسیارێكی زۆری لای خه‌ڵكی دروست كردووه.
ده‌رباره‌ی دواكه‌وتنی خیتامی بودجه م. ئارم قادر سه‌رۆكی كوتله‌ی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی كوردستان به ئیسلام په‌یكی ڕاگه‌یاند: كه‌وا به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان كه جێگیره‌و ئیشی پێده‌رێت وه به‌پێی پڕۆژه یاسایی بودجه‌ی 2010 و یه‌كێك له‌یاساكان ده‌بێت تاكو 15\4\2010حیساباتی خیتامی بگاته په‌رله‌مان و بخوبَنرێته‌وه كه خۆی حیساباتی خیتامی بریتییه له‌مه‌سروفاتی ساڵی 2009 له‌جیدا سه‌رف كراوه‌و چۆن سه‌رف كراوه.
ئێستا نزیكه‌ی یه‌ك مانگ به‌سه‌ر واده‌ی خوێندنه‌وه‌ی حیساباتی خیتامی بودجه‌ی 2009 تێپه‌ڕیوه‌و ئه‌وه‌ش گرفتێكی زۆر دروست ده‌كات گومانیش ده‌خاته سه‌ر جێبه‌جێكرانی پڕۆژه‌كانی بودجه‌ی 2009 له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆكی كوتله‌ی كۆمه‌ڵ وتی"دبوایه مانگێك له‌مه‌وبه‌ر حیساباتی خیتامی بناردرایه بۆ په‌رله‌مان دواتریش په‌رله‌مان ده‌یداته چه‌ند لیژنه‌یه‌ك و تحقیقی له‌سه‌ر ده‌كرێت وه ده‌بێت په‌رله‌مانیش گفتوگۆی له‌سه‌ر بكات بۆئه‌وه‌ی بودجه‌كه‌و حیساباتی خیتامی هه‌ڵبسه‌نگێنرێت و چه‌ندیه‌تی چۆنیه‌تی سه‌رفكردنی ڕونبكرێته‌وه پاشان بنێردێته‌وه بۆ حكومه‌ت به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا حیساباتێكی كامڵ نه‌هاتووه له‌كاتێكدا ئه‌و حیسابه خیتامیه یه‌كێكه له‌یاساو بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌ت.
م. ئارم قادر دواكه‌وتنی حیساباتی خیتامی ده‌گێرێته‌وه بۆ بۆ كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌ت و لای وایه یه‌كێك له بنه‌ماكانی شه‌فافیه‌تی بودجه بریتیه له‌وه‌ی حیساباتی خیتامی به‌ته‌واوی داتاكانه‌وه بگه‌ڕێته‌وه به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و حیساباته نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
له كۆتایی لێدوانه‌كانیدا م. ئارم قادر وتی: دواكه‌وتنی حیساباتی خیتامی ته‌واوی پڕۆه‌كانی 2009 ده‌خاته ژێر گومان و پرسیاره‌وه ، هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی حیساباته‌كه‌ش بۆ سستی و كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه.

