لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی داوا ده‌كات په‌رله‌مان ببێته خاوه‌نی ئۆتۆمبێلی په‌رله‌مانتاران""
كۆمه‌ڵنیووز:
وا بڕیاره په‌رله‌مانی كوردستان بڕی (35) هه‌زار دۆلار بداته ئه‌ندامانی بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل و لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌یش داوا ده‌كات په‌رله‌مان ئۆتۆمبێل بدات نه‌ك پاره و خۆیشی ببێته خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه.
ئارام قادر سه‌رۆكی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له لێدوانێكی تایبه‌ت به (كۆمه‌ڵنیووز) ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌وان وه‌كو لیستی كۆمه‌ڵ ناڕازیین به‌وه‌ی كه په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریداوه بڕی (35) هه‌زار دۆلار بداته ئه‌ندامه‌كانی به مه‌به‌ستی كڕینی ئۆتۆمبێل، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌م لیسته پێشنیاز ده‌كات «په‌رله‌مان خۆی ئۆتۆمبێل بكڕێت و بیداته په‌رله‌مانتاران و له دوای ته‌واوبوونی خولی سێیه‌م ئۆتۆمبێله‌كان بدرێنه‌وه به په‌رله‌مان نه‌ك بۆ په‌رله‌مانتاران بێت و ببنه موڵكی په‌رله‌مان».
ناوبراو سه‌باره‌ت به درێژه‌ی پێشنیازه‌كه‌یان ده‌ڵێ: «به مه‌رجێك به‌نزین و خه‌رجیی ئۆتۆمبێله‌كانیش هه‌ر له‌سه‌ر حسابی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بێت، چونكه به‌م شێوازه هه‌وڵده‌درێت بۆ پاراستنی سامانی گشتیی، به‌مه‌ش ده‌توانرێ ئه‌و پاره‌یه بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ كۆمه‌ڵێك له پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان، چونكه ئێمه وه‌كو په‌رله‌مان ده‌بێت له پێشه‌وه له خۆمانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین».
ئه‌مه‌و به هۆی ئه‌وه‌ی له‌وانه‌یه ئه‌و پاره‌یه به‌ش نه‌كات، ئه‌گه‌ر هه‌یه په‌رله‌مانی كوردستان بڕه‌كه زیاد بكات.

