سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی: له پڕۆژه‌كه‌دا (ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ) كۆمه‌ڵیك بڕگه‌و یاسایی باش گۆرانكاری تێدا كراوه
بریاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌عات 11ی پێش نیوه‌ڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه بۆ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسایی ده‌سته‌یی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامده‌دا، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانیش پێی وایه ده‌بێت ئه‌م ده‌سته‌یه سه‌ربه‌خۆییه‌كی ته‌وای هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی له ئاستی مافی مرۆڤ بكۆڵیته‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان.
ئارام قادر سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌كۆمه‌ڵنیووزی ڕاگه‌یاند:كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌وماده‌و برگانه‌یه كه ماوه له پڕۆژه‌ی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مڕۆ ماده‌و برگه‌كانی كۆتایی پێ بێت، له‌رابردوودا بریتی یه بوه له‌وه‌زارتێك به‌ناوی مافی مرۆڤ كه‌م كراوه‌ته‌وه كراوه‌ته ده‌سته، ئه‌م ده‌سته‌یه‌َش ئێستا ڕاسته‌وخۆ سه‌ر به په‌رله‌مانه.
ناوبراو وتیشی: له پڕۆژه‌كه‌دا كۆمه‌ڵیك بڕگه‌و یاسایی باش گۆرانكاری تێدا كراوه كه ئه‌و ده‌سته‌یه به‌شێوه‌یه‌ك بێت بتوانێت سه‌ربه‌خۆییه‌كی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی بكات به داموده‌زگاكانی حكومه‌ته وه بكۆڵیته‌وه له‌ئاستی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستاندا.

