سه‌رۆكی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی: ساڵێك تێده‌په‌رێت و هیچ پڕۆژه یاسایه‌كی په‌یوه‌ست به‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك گفتوگۆی له‌سه‌ر نه‌كراوه
نزیكه‌ی ساڵێك به‌سه‌ر ته‌مه‌نی خولی سێیه‌می په‌رله‌ماندا تێده‌په‌رێت بێ ئه‌وه‌ی هیچ پڕۆژه یاسایه‌كی په‌یوه‌ست به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت یان په‌سه‌ند بكرێت.
مامۆستا ئارام قادر، سه‌رۆكی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له په‌رله‌مانی كوردستان وتی: «ئێمه وه‌كو لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، به‌داخه‌وه ده‌ڵێین ده‌بوایه له‌م خوله‌دا كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌یاسا كه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی به خزمه‌تگوزارییه‌كان و كاروباری هاووڵاتیانه‌وه هه‌یه، ده‌ربچوایه له په‌رله‌مانه‌وه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌م مانگه‌ی ماوه، ته‌نها ئه‌و پڕۆژانه‌ی په‌یوه‌سته به یاسای وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت"

