ئارام قادر به‌ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆی ڕاگه‌یاند: "پێناچێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه ئه‌نجامبدات"
بیلال جه‌عفه‌ر-NNA/
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندین پرۆژه یاسا ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كراون، به‌ڵام پێناچێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه ئه‌نجامبدات.
(ئارام قادر) به‌ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆی ڕاگه‌یاند، تا ئێستا كات‌و به‌رنامه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان دیارینه‌كراوه‌و ده‌بێت سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كاتی ئه‌و دانیشتنه دیاریی بكات.
وتیشی:"ژماره‌یه‌كی زۆر پرۆژه یاسای گرنگ ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كراون، به‌ڵام تا ئێستا نه‌توانراوه خوێندنه‌وه‌یان بۆ بكرێت، یاخود خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆ كراوه‌و ده‌بێت له‌دانیشتنێكدا لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی راپۆرتی خۆیان له‌وباره‌یانه‌وه بخه‌نه‌ڕوو".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پرۆژه یاسای وه‌زاره‌تی بازرگانی‌و پیشه‌سازی، پرۆژه یاسای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی ئاو‌و پرۆژه یاسای ژووری بازرگانی، گرنگترین پرۆژه یاسایه تا ئێستا په‌سه‌ند نه‌كراون.

