لێدوان

PostHeaderIcon لیستى کۆمەڵى ئیسلامى داواکارە سەرۆکایەتى هەرێم هەڵوێستى هەبێت لە سەر تۆپبارانکردى ناوچە سنوورییەکان لە لایەن ئێرانەوە.

سەنتەرى ڕۆژنامەوانى لیستى کۆمەڵى ئیسلامى:
پاش ئەوەى تۆپباراکردنى ناوچە سنوورەییەکانى هەرێمى کوردستان لە لایەن سوپاى پاسدارانى ئێرانەوە دەستیپێکرد، لە کۆبوونەوەى سەرۆکى لیستەکانى پەرلەماندا، لیستى کۆمەڵى ئیسلامى داواکارە کە پێوێستە سەرۆکایەتى هەرێمء حکومەتى ناوەندى بەغدا هەڵوێستى خۆیان بنوێنن.
بە مەبەستى ئیدانکردنى ئەو تۆپبارانە، سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان کۆبوونەوەیەکى ڕێکخست بۆ تاتوێکردى ئەو بابەتە، لە کۆبوونەوەکەشدا سەرۆکى لیستى کۆمەڵى ئیسلامى ئاماژەیدا کە پێوێستەکۆبوونەوەى پەرلەمان تایبەت بەو گرفتە بە زووترین کات ببەسترێت، هەروەک پێوێستە هەریەک لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانء حکومەتى مەرکەزى بەغداش هەڵوێستى ڕوونء ئاشاکراى خۆیان بنوێنن.