ئارام قادر : "پێویسته به زووترین كات چارنوسی ئه‌و زیندانیانه دیاری بكرێت كه چه‌ندین ساڵه بێ لێپرسینه‌وه له زینداندان"
سەنتەرى ڕۆژنامەوانى لیستى کۆمەڵى ئیسلامى:
به مه‌به‌ستی دیاریكردنی چاره‌نوسی ئه‌و زیندانیانه‌ی كه چه‌ندین ساڵه بێ لیپرسینه‌وه له زینداندا لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی مافی مرۆڤ‌و ده‌سته‌ی داواكاری گشتی كۆبوونه‌وه‌و به تێروته‌سه‌لی ده‌رباره‌ی بارودۆخی زیندانییه‌كان بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا‌و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانیش ئاشكرایكرد كه كۆبوونه‌وه ه‌و باره‌یه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌و باره‌یه‌وه مامۆستا ئارام قادر سه‌رۆكی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند " وا بڕیاره هه‌فته‌ی ئاینده كۆبوونه‌وه‌یه‌كیتر ساز بكه‌ین و بڕیار له سه‌ر هه‌مواركردنی چه‌ند بڕگه‌و ماده‌یه‌كی یاسای داواكاری گشتی بدرێت."
شیاوی باسه كه تا ئێستا چه‌ندین كه‌س بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له زینداندان‌و هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ نه‌كراوه

