"سه‌رۆكی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی: "زۆر پرۆژه یاسا كه له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه پێشكه‌شكده‌كرێت، به‌شێك له‌په‌رله‌مانتاره‌كانی لیستی كوردستانی هاوڕانابن له‌گه‌ڵیدا
به‌رزان حه‌مه ـ سلێمانی: هه‌موو ئه‌و لیستانه‌ی كه‌له‌په‌رمانی كوردستاندان، چه‌ندین پرۆژه‌یان ئاماده‌كردوه سه‌باره‌ت به‌باشتركردنی ژیانی خه‌ڵكی، به‌ڵام ئه‌و لیستانه پرۆژه‌كانی یه‌كتری ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و نكوڵی له‌وه‌شناكه‌ن كه‌ئه‌و ره‌تكردنه‌وه‌یه هۆكاره‌كه‌ی یه‌كترقبوڵنه‌كردن‌و ییركردنه‌وه‌ی ته‌سكی حیزبیانه‌یه، پێشیانوایه له‌مه‌دا هه‌ر خه‌ڵكی زه‌ره‌ر ده‌كات...
هه‌موو ئه‌و لیستانه‌ی كه‌له‌په‌رله‌مانی كوردستانن، به‌وانه‌ی كه لیستی زۆرینه‌ن‌و حكومه‌تیان پێكهێناوه له‌گه‌ڵئه‌وانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تن‌و به‌ئۆپۆزسیۆن ناسراون، كۆمه‌ڵێك پرۆژه یاسایان داناوه‌و ورده وورده پێشكه‌شی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ن، زۆربه‌ی زۆری ئه‌و پرۆژه یاسایانه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به‌ژیانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه. هه‌ر لیسته‌و ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژانه‌وه پشتگیری زیاتری جه‌ماوه‌ر بۆخۆی به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت له‌په‌رله‌مانی كوردستاندا، ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژانه‌یه له‌ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا.
وه‌ك په‌رله‌مانتاران خۆیان دوپاتیده‌كه‌نه‌وه له‌په‌رله‌مانیشدا به‌عه‌قلیه‌تی حیزبیانه، لیسته‌كان سه‌یری پرۆژه‌كانی یه‌كترده‌كه‌ن، ئارام قادرـ سه‌رۆكی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، باسله‌وه ده‌كات كاتێك لیسته ئۆپۆزسیۆنه‌كان پرۆژه یاسایه‌ك گه‌ڵاڵه ده‌كه‌ن، ئه‌ندامه‌كانی لیستی كوردستانی پشتگیریلێناكه‌ن‌و له‌گه‌ڵیاندانین، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه‌به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان هه‌ر پرۆژه یاسایه‌ك ئیمزای 10 ئه‌ندام په‌رله‌مانی له‌سه‌ر نه‌بێت، ناتوانرێت پێشكه‌شبكرێت، بۆیه هه‌ندێك له پرۆژه‌ی ئه‌و لیسته به‌هۆی كه‌می ئه‌ندامه‌كانیه‌وه په‌كیده‌كه‌وێت.
ئارام قادر داخی خۆی له‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌له‌به‌ر دیدگای حیزبی، زۆرجار پشتگیری له‌پرۆژه یاساكانی ئۆپۆزسیۆن ناكرێت‌و ده‌یوت: " زۆر پرۆژه یاسا كه له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه پێشكه‌شكده‌كرێت، به‌شێك له‌په‌رله‌مانتاره‌كانی لیستی كوردستانی هاوڕانابن له‌گه‌ڵیدا، ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كی زۆر خراپه‌و كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكان."
سه‌رۆكی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی نمونه‌ی پرۆژه‌ی خوێندنی كراوه دێنێته‌وه كه په‌رله‌مانتاره‌كانی لیستی كوردستانی له‌گه‌ڵیاندا ئیمزایان نه‌كردووه،"بوه به‌دیارده‌یه‌كی زاڵ له‌ناو په‌رله‌ماندا، كه له‌دیدگای حیزبایه‌تی‌و دیدی ته‌سكی حیزبییه‌وه سه‌یر له‌كاروباری لیسته‌كانی دیكه ده‌كرێت."
لیستی گۆڕانیش كه له‌ڕۆژی ده‌ستبه‌كاربوونیانه‌وه وه‌كو ئۆپۆزسیۆن، 28 پرۆژه یاسایان پێشكه‌شكردووه، ئه‌و جۆره ململانێیه ده‌گێڕنه‌وه بۆ تازه‌یی ئۆپۆزسیۆن‌و یه‌كه‌م ئه‌زموونی ئه‌و جۆره ئۆپۆزسیۆنه.
له‌و 28 پرۆژه‌یه‌ی كه ئه‌و لیسته پێشكه‌شیكردووه، به‌شێكیان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆ كراوه‌و دراونه‌ته لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌رله‌مان‌و به‌شێكی دیكه‌یان وه‌ك په‌رله‌مانتارانی گۆڕان خۆیان ئاماژه‌ی بۆده‌كه‌ن، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی كردووه، ڕه‌تكراونه‌ته‌وه.
كویستان محه‌مه‌د ـ سه‌رۆكی لیستی گۆڕان، له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌خاته‌ڕوو، هۆكاری هه‌ندێ ململانێی لیسته‌كانی ناو په‌رله‌مان ده‌گێڕێته‌وه بۆ تازه‌یی ئۆپۆزسیۆن‌و ده‌یوت: "ئه‌مه یه‌كه‌مجاره به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراوه‌یی ئۆپۆزسیۆن 25 كورسی هه‌بێت، بۆیه ته‌جروبه‌كه بۆ ئێمه‌و بۆ لیستی كوردستانیش تازه‌یه، له‌ڕاستیشدا ڕۆحییه‌تێك له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا هه‌یه كه كه‌متر یه‌كتری قبوڵده‌كه‌ین، ده‌بێت ئه‌م حاڵه‌تی یه‌كتر قبوڵنه‌كردنه تێپه‌ڕێنین."
له‌گه‌ڵ ئه‌و دانپیانه‌ی سه‌ره‌وه‌یدا، سه‌باره‌ت به‌نه‌بونی رۆحی یه‌كترقبوڵكردن، سه‌رۆكی لیستی گۆڕان، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات كه لیستی گۆڕان هیچ پرۆژه یاسایه‌كی ڕه‌تنه‌كردوه‌ته‌وه ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی لیستی كوردستانی پێشكه‌شیكردووه، "ئه‌گه‌ر بڕگه‌و مادده‌ی پرۆژه‌یه‌كمان ڕه‌تكردبێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌بووه كه خه‌وشێكی تیابووه، هه‌ندێ مادده له‌پرۆژه‌كانی تردا هه‌بووه كه ئێمه دژی بووین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌تمان جۆرێك بووه‌و قه‌ناعه‌تی لیستی كوردستانیش به‌جۆرێكی دیكه‌بووه."
سه‌رۆكی لیستی گۆڕان نمونه‌ی پرۆژه یاسای ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ دێنێته‌وه، كه ئه‌و پێیوایه هه‌رچه‌نده ئه‌و پرۆژه‌یه سودی هه‌بوو بۆ كه‌سوكاری سه‌رنگومبوان‌و بێسه‌رو شوێنان كه‌زۆربه‌یان هی پارتی‌و یه‌كێتین، كه‌چی ئه‌ندامانی پارتی‌و یه‌كێتی له‌لیستی كوردستانی ده‌نگیان بۆ نه‌دا، كوێستان، هۆكاری ده‌نگنه‌دانی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی پارتی‌و یه‌كێتی ته‌نها بۆئه‌وه‌ده‌گه‌رێنێته‌وه كه‌پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه پێشكه‌شكراوه.
ئه‌وه‌ی جیگای سه‌رنجه، سه‌باره‌ت به‌په‌كخستنی پرۆژه‌كانی لیسته‌كانی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن لیسته‌كانی ناو په‌رله‌مان خۆیانه‌وه، ئه‌وه‌یه‌كه هیچ یه‌كێك له‌سه‌رۆكی لیسته جیاوازه‌كانی ناوپه‌رله‌مانی كوردستان، نكولی له‌وه‌ناكات كه‌ململانێی سیاسی ناوپه‌رله‌مان، زیانی به‌خه‌ڵك گه‌یاندوه.
به بۆچوونی سۆزانی خاڵه شه‌هاب ـ سه‌رۆكی لیستی كوردستانیش، ئه‌و ڕۆحیه‌تی یه‌كتر قبوڵنه‌كردن‌و یه‌كدی ڕه‌تكردنه‌وه‌یه‌ی لیسته‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌بینرێت‌و هه‌ستیپێده‌كرێت، به‌ڵام سۆزان، پێیوایه كه‌ئه‌و دیارده‌یه‌ی ناو په‌رله‌مان هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌حكومه‌ت به‌رنامه‌ی خۆی هه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی چوار ساڵی ئاینده‌ی كابینه‌كه‌ی، به‌ڵام ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت به‌ژماره‌یه‌كی كه‌می كورسیییه‌كانیه‌وه به‌رنامه‌كانی خۆی فه‌رز بكات به‌سه‌ر زۆرینه‌دا، سۆزان ده‌یوت: "حیزبه‌كانی ناولیستی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه‌دایانڕِشتووه، به‌نیازن ئه‌و چوار ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت ببه‌ن به‌ڕێوه، موعاره‌زه له‌لای ئێمه نوێیه‌و هێَشتا ئه‌و جۆره مه‌فاهیمانه‌ی له‌لا نه‌چه‌سپیوه."
هه‌روه‌ها، سۆزانی خاڵه شه‌هاب، پێیوایه ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن پرۆژه‌یه‌كیشی هه‌بێت، باشتره ڕایبگۆڕێته‌وه له‌گه‌ڵ لیستی كوردستانیدا‌و به‌زمانێك قسه بكات كه ڕای زۆرینه‌ی بۆ وه‌ربگرێت‌و بڵێت ئێوه ڕه‌ئیتان چییه، بۆئه‌وه‌ی هه‌مولایه‌ك پشتگیری له‌و پرۆژه‌یه بكه‌ن چونكه له‌خزمه‌تی خه‌ڵكیدایه، به‌م شێوه‌یه هه‌ماهه‌نگی دروستده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئۆپۆزسیۆن ته‌ریقه‌ی خۆی فه‌رز بكات، ئه‌وه له‌هیچ كوێی دنیادا نیه، له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له‌مانگێكدا ئۆپۆزسیۆن بۆی هه‌یه ته‌نها 45ده‌قیقه ڕاپۆرتی خۆی بخوێنێته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ر گله‌یی لیسته ئۆپۆزسیۆنه‌كان له‌وه‌ی كه لیستی هاوپه‌یمانی ده‌نگ بۆ پرۆژه‌كانیان ناده‌ن، سه‌رۆكی لیستی كوردستانیش ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه له ئۆپۆزسیۆن ده‌گرێت كه پشتگیری پرۆژه‌كانی لیستی كوردستانی ناكه‌ن، ده‌یوت: "وه‌ك گه‌مه‌كردنێك له بڕگه‌و ماده‌كاندا به‌شدار ده‌بن‌و ده‌نگده‌ده‌ن، به‌ڵام دواتر له‌كۆی پرۆژه‌كه‌دا ده‌نگناده‌ن‌و ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه."
سه‌رۆكی لیستی كوردستانی به‌ڕاشكاوی باسله‌وه‌ده‌كات كه‌په‌رله‌مان به‌رێوه‌بردن به‌مشێوه‌یه نابێت، ده‌یوت: "چ له‌لایه‌ن لیستی كوردستانییه‌وه‌و چ له‌لایه‌ن لیسته ئۆپۆزسیۆنه‌كانه‌وه، به‌و نه‌فه‌سه كاری په‌رله‌مان ناڕوات به‌ڕێوه، ده‌بێت ئێمه هه‌ماهه‌نگ بین، ده‌بێت په‌رله‌مان سه‌ره‌تای داڕشتنی كلتوری پێكه‌وه كاركردن بێت، سه‌ره‌تای كلتوری دیالۆگ بێت، ئابه‌م شێوه‌یه كاره‌كان ناڕوات به‌ڕێوه."
هه‌روه‌ها، ده‌یوت: "به‌هۆی ململانێی لیسته‌كانی ناوپه‌رله‌مان كه‌ده‌بێته‌هۆی په‌كخستنی پرۆژه‌كان، زیانی گه‌وره هه‌ر میله‌ت ده‌یكات."
به‌لای چاودێرانی سیاسی‌و ڕۆژنامه‌نوسانیشه‌وه، ئه‌و ناكۆكییه‌ی نێوان حیزبه سیاسییه‌كان‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌كاره‌كانی په‌رله‌ماندا، هیچی لێ سه‌وز نابێت جگه‌له‌زیان گه‌یاندن به میلله‌ت، ئه‌حمه‌د میره ـ سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین، یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌وبۆچوونه‌ی سه‌ره‌وه‌ی هه‌یه‌و پێشیوایه ئه‌و دیارده‌یه گواستنه‌وه‌یه‌كی ناشه‌ریفانه‌ی ململانێ ناشه‌رعی‌و ناسیاسییه‌كانه بۆناو په‌رله‌مان‌و ده‌یوت: "به‌بۆچوونی من ئه‌وه ململانێی سیاسی نیه، به‌ڵكو ململانێی شه‌خسی‌و حیزبیی نێوان حیزبه‌كانه كه دواجار زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م هه‌ر خه‌ڵكی كوردستانه."
سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین، سه‌رسوڕمانی خۆی له‌وه نیشانده‌دا كه‌ململانێی لیسته‌كان له‌سه‌ر پرۆژه‌كانی خه‌ڵكه، ده‌یوت: "ململانێیه‌ك كه مه‌شاریعی خه‌ڵكی كوردستانی تیا بكه‌وێته زیانه‌وه، ئه‌وه ململانێیه‌كی ناشه‌ریفانه‌یه، پرۆژه‌یه‌ك كه لیستی كوردستانى پێشكه‌شیبكات‌و گۆڕان ڕه‌تیبكاته‌وه یان به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌و ململانێیه‌كی ناشه‌ریفانه‌یه."
هه‌روه‌ها، میره، هۆكاری ئه‌و ململانێیه‌ی لیسته‌كانی ناوپه‌رله‌مانی كوردستان، ده‌گێڕێته‌وه بۆ ئه‌و كلتوره‌ی كه حیزبه‌كانی كوردستان له‌سه‌ری ڕاهاتوون‌و ده‌یوت: "پێیانوایه ده‌نگدان به‌پرۆژه‌ی لیسته جیاوازه‌كان واتای ته‌سلیمبوونه به‌ئیراده‌ی ئه‌و لیسته، بۆنمونه ئۆپۆزسیۆن پێیوایه ئازایه‌تی له‌وه‌دایه كه ده‌نگنه‌داته پرۆژه‌كانی لیستی كوردستانی، لیستی كوردستانیش پێیوایه ئه‌گه‌ر ده‌نگبداته پرۆژه‌كانی لیستی گۆڕان واتای ئه‌وه‌یه كه ته‌سلیمی ئۆپۆزسیۆن بووه، ئه‌مه‌ش تێنه‌گه‌شتنه له‌هه‌ردوو چه‌مكی ده‌سه‌ڵات‌و ئۆپۆزسیۆن، له‌راستیدا سیاسیی سه‌ركه‌وتوو ئه‌وه‌یه كه بزانیت به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك له‌كوێوه‌یه تا له‌وێوه ده‌نگ بدات."
هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش، نیگه‌رانن له‌وه‌ی كه‌لیسته‌كانی ناو په‌رله‌مان به‌و نه‌فه‌سه‌وه كار له‌سه‌ر پرۆژه‌كانی یه‌كترده‌كه‌ن، ره‌وه‌ز یاسین، خوێندكاری قۆناغی یه‌كه‌می كۆلیژی هونه‌ره جوانه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، پێیوایه ئه‌و لیستانه‌ی ناو په‌رله‌مان پێویستییان به‌ئامۆژگارییه، بۆئه‌وه‌ی له‌ناو په‌رله‌ماندا واز له‌ململانێ‌و كاری حیزبایه‌تی بێنن، ره‌وه‌ز ده‌یوت: "ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان به‌مشێوه‌یه كاربكات، پێویستمان به‌ده‌زگایه‌كی دیكه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هانای بۆبه‌رێن، ئه‌م ده‌زگایه‌ش له‌هه‌موو دنیا نیه، مه‌گه‌ر بۆیه‌كه‌مجار له‌كوردستان دایبێنین."
به‌رزان عه‌لی حه‌مه، رۆژنامه‌وانی چاوی خه‌ڵك له‌سلێمانی

