مامۆستا ئارام قادر بۆ هاوڵاتى :"ده‌نگمان به‌بودجه‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان نه‌دا، چونکه به‌زۆرمان زانیوه، داوای زیادکردنی پاره‌ی ئۆتۆمبێلیشمان نه‌کردووه"
ئارا ئیبراهیم - 7/6/2010:
سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان، ئۆپۆزسیۆن به‌دژایه‌تیکردنیان تۆمه‌تبار ده‌کات‌و ره‌خنه‌ی توندیان ئاراسته ده‌کات، له‌به‌رانبه‌ردا ئۆپۆزسیۆن وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌و فراکسیۆنێکیش قسه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی به‌ته‌خوین‌و ئیهانه وه‌سف ده‌کات.
له‌روونکردنه‌وه‌یه‌کدا، سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان، ئاماژه به‌وه‌ده‌دات، که هه‌ندێک فراکسیۆن به‌ناوی ئۆپۆزسیۆنه‌وه، دژایه‌تی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان‌و په‌رله‌مانتاره‌کان ده‌که‌ن.
له‌روونکردنه‌وه‌که‌دا باس له‌ته‌رخانکردنی بڕێک پاره بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل بۆ په‌رله‌مانتاران کراوه‌و هاتووه »به‌ڵام سه‌رۆکی فراکسیۆنه‌کان به‌تایبه‌تی ئۆپۆزسیۆن ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یان پێ که‌م بوو هه‌وڵیاندا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له په‌نجا ملیۆن دینار که‌متر نه‌بێت».
له‌وباره‌یه‌وه، کوێستان محه‌مه‌د سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی کوردستان، به هاوڵاتی وت »بڕیارماندابوو هیچ لێدوانێک له‌سه‌ر کڕینی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه نه‌ده‌ین، چونکه ره‌تمانکردووه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌رۆکی په‌رله‌مان روونکردنه‌وه‌یه‌کی پڕ له‌ته‌خوین‌و ئتیهامی ده‌رکردووه به‌رانبه‌ر به‌ئۆپۆزسیۆن، ناچارین وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه».
ناوبراو، ره‌تیده‌کاته‌وه داوای زیادکردنی پاره‌ی ئوتومبێلیان کردبێت‌و ده‌ڵێت »ئه‌و پرسه لۆجیکی تێدانییه، چونکه وه‌رگرتنی پاره‌که‌مان ره‌تکردووه‌ته‌وه».
هاوکات، ئارام قادر سه‌رۆکی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌په‌رله‌مان، وتی »ده‌نگمان به‌بودجه‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان نه‌دا، چونکه به‌زۆرمان زانیوه، داوای زیادکردنی پاره‌ی ئۆتۆمبێلیشمان نه‌کردووه».
لای خۆشیه‌وه، حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه عه‌لی ئه‌ندامی فراکسیۆنی یه‌گکرتووی ئیسلامی له‌په‌رله‌مان، ئاماژه به‌وه‌ده‌دات، که ئه‌وه‌ی له‌روونکردنه‌وه‌که‌دا هاتووه، فراکسیۆنه‌که‌ی باسیان نه‌کردووه.

