پەرلەمانتار ئارام قادر ـ سەرۆکى لیستى کۆمەڵى ئیسلامى: "سبەینێ کۆبوونەوەى پەرلەمان لەسەر تۆپبارانەکانى ئێران ساز دەکرێت."
سەنتەرى ڕۆژنامەوانى لیستى کۆمەڵى ئیسلامى:
ماوەى چەند ڕۆژێکە تۆپبارانى ناوچە سنوورییەکان لە لایەن هێزەکانى کۆمارى ئیسلامى ئێرانەوە دەستى پێکردووەء وا بڕیارە پەرلەمانى کوردستان سەبارەت بەم بابەتە کۆبوونەوەیەک ساز بکاتء بڕیارى پێویست دەربکات.
لەو بارەیەوە پەرلەمانتار ئارام قادر ـ سەرۆکى لیستى کۆمەڵى ئیسلامى لە پەرلەمانى کوردستان ئاشکرایکرد "سبەینێ کاتژمێرى 12 ى نیوەڕۆ پەرلەمانى کوردستان کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە تۆپبارانکردنى ناوچە سنوورییەکانى هەرێمى کوردستان لە لایەن کۆمارى ئیسلامى ئێرانەوە ساز دەکات."
شیاوى باسە کە لە تۆپبارانەکانى چەند ڕۆژى ڕابردوودا دانیشتوانى چەندین گوند ئاوارە بوونء کیژێکى تەمەن 14 ساڵانیش بە هۆى ئەو تۆپبارانەوە گیانى لە دەستداوە.
ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it

