سه‌نته‌رى رِۆژنامه‌وانى لیستى كۆمه‌ڵى ئیسلامى
رِۆژى شه‌ممه 12-6-2010 له هۆڵى ئوتێل چوار چرا له ژێر ناونیشانى (بۆ زیاتر ده‌سته‌به‌ركردنى مافه‌كانى رۆژنامه‌نوسان) سه‌نته‌رى گه‌شه‌پێدانى چالاكى لاوان به‌هاوكارى رێكخراوى IREX كۆنفرانسێكى یه‌ك رۆژه‌یان بۆ خوێندنه‌وه‌ى یاساى رۆژنامه‌گه‌رى به ئاماده‌بوونى زۆرێك له نوێنه‌ران و لێژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مان، سه‌ندیكاى رێژنامه‌نوسان، ده‌زگاى داواكارى گشتى، رۆژنامه‌نوسان ئه‌نجامدا.
ئارام قادر سه‌رۆكى لیستى كۆمه‌ڵى ئیسلامىء نوێنه‌رى لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مانى كوردستان له كۆنفراسه‌كه‌دا رِایگه‌یاند " پێویسته ئه‌و یاسایه‌ى ئێستا هه‌یه ته‌نها بۆ رِۆژنامه‌كان ئه‌بێتء پێویسته فراوان بكرێت بۆ به‌شه‌كانیترى میدیاء جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه‌ش بكرێته‌وه كه وه‌رگرتنى زانیارى مافى رِۆژنامه‌نوسانه‌ء نابىَ ئه‌و مافه پێشێلبكرێت ".
به خستنه‌روى تێبینى و ره‌خنه‌كانى به‌شداربوان له هه‌مبار یاساى رۆژنامه‌نوسان له كوردستان به ژماره 35ى ساڵى 2007 له‌م كۆنفرانسه‌شدا چه‌ندین وتار پێشكه‌ش كرا، ئاماده‌بوان به گفتوكۆى چر به‌شداریان كردوو هیوایان خواست یاساى رۆژنامه‌نوسان گرنگى پێبدرێت و برگه به برگه‌ى یاساكه بخرێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و چیتر مافى رۆژنامه‌نوسان پێشێل نه‌كرێت