ئارام قادر: پرۆژه یاسای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به كۆمه‌ڵێ كه‌موكورتیه‌وه تێپه‌رێنرا
ئارام قادر) ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسای په‌رله‌مانی كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆ كۆمه‌ڵنیووز ڕایگه‌یاند:
"له‌دانشتنی دوێنێی په‌رله‌مان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامان پێشنیاركرا له‌پرۆژه‌یاسایی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاویه‌كان، گره‌نتی كشتوكاڵی كاری پێبكرێت، بۆ ئه‌و جوتیارانه‌ی به‌هۆی ڕووداوی سروشتیه‌وه توشی زیان هاتوون"
ناوبراو وتیشی: پرۆژه‌یاساكه به‌كۆمه‌ڵیك كه‌م و كورتیه‌وه تێپه‌ڕێنرا، كه‌ده‌بوو پێداچونه‌وه‌ی بۆ بكرایه، بۆنمونه ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، كه تێكه‌ڵ وپێكه‌ڵیه‌كی زۆری پێوه‌دیاربوو، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی په‌رله‌مان پێشنیاریانكرد كه ئه‌و وه‌زاره‌ته پێویستی به دوو بریكاری وه‌زیرنیه، به‌ڵكو یه‌ك بریكاری وه‌زیری هه‌بێت بۆدوربون له مۆركی دوو ئیداره‌یی، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ش په‌سه‌ند نه‌كرا، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو زیاتر له 13 به‌ڕێوبه‌ری گشتی بۆدانراوه، هه‌ندێك له‌په‌رله‌مانتاران داوامانكرد كه ئه‌و به‌رێوبه‌ره گشتیانه كه‌مبكرێنه‌وه‌ن چونكه زۆرێك له‌كاروباره‌كان تێكهه‌ڵكێشن، به‌داخه‌وه دیسان ئه‌وه‌ش په‌سه‌ند نه‌كرا"

