ئارام قادر: ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پڕۆژه یاسای خوێندنی كراوه، دیدگایه‌كی حزبی بوو نه‌ك یاسایی
سه‌نته‌ری ڕۆژنامه‌وانی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی
په‌رله‌مانی كوردستان به زۆرینه‌ی ده‌نگ پرۆژه‌یاسای خوێندنی كراوه ره‌تده‌كاته‌وه‌و سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌یش رایده‌گه‌نێت كه ره‌تكردنه‌وه‌ی پرۆژه یاساكه دیدگایه‌كی حیزی بوو نه‌ك یاسایی.
پاش ئه‌وه‌ی به پێی خاڵی دوانزه‌یه‌می به‌رنامه‌ی كار پڕۆژه‌یه‌ك خرایه‌وه به‌رنامه‌وه كه ئه‌ویش بریتی بوو له‌خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پێشنیازی پڕۆژه یاسای خوێندنی كراوه له هه‌رێمی كوردستان- عیراق كه له لایه‌ن لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه پێشكه‌ش كرابوو.، سه‌ره‌تا پڕۆژه یاساكه به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی خوێندرایه‌وه، پاشان راپۆرتی هه‌ریه‌ك له لێژنه‌ی كاروباری یاسایی و لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی خوێندرایه‌وه، ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیش راو سه‌رنج و تێبینیی خۆیان له‌سه‌ر پڕۆژه یاساكه خسته‌ڕوو كه به‌شێكیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابوون پڕۆژه یاساكه گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت و په‌سند بكرێ، هه‌ندێكیشیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابوون پڕۆژه یاساكه ره‌تبكرێته‌وه، ئه‌وه‌بوو سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ردوو پێشنیازه‌كه‌ی خسته ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه پڕۆژه‌كه ره‌تكرایه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه ئارام قادر سه‌رۆكی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئێمه هه‌وڵماندا كه ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووی خوێندنی كراوه بگوازینه‌وه هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ندین قوتابیه‌ی پاره‌یه‌كی زۆر سه‌رف ئه‌كه‌ن تا له وڵاتانی دراوسێدا به‌م شێوه‌یه بخوێنن، له ناو خاكی هه‌رێمدا له‌م سیستمه سودمه‌ند بن، به‌ڵام به داخه‌وه به هۆی كۆمه‌ڵێك پاساوی لاوازه‌وه پڕۆژه یاساكه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ڕه‌تكرایه‌وه، بیانووشیان ئه‌وه بوو كه هێشتا زه‌مینه سازی نیه بۆ په‌یڕه‌وكردنی ئه‌م سیستمه، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌وه دیدگایكی حزبی بوو نه‌ك یاسایی، چونكه ئه‌م ئه‌زموونه نوێ نیه به كوردستان‌و زانكۆكانی سانت كلیمێنتس‌و زانكۆی هۆڵه‌ندی تاقیكراونه‌ته‌وه‌و چه‌ندین قوتابی كوردستانی توانیویانه بڕوانامه به‌ده‌ستبێنن، پاشان له ساڵی 1972 ه‌وه له فه‌ڕه‌نسا كاری پێده‌كرێت‌و وڵاته عه‌ره‌بییه دراوسێكانیشمان كاری پێده‌كه‌ن‌و وه‌ك ئاگاداریشین ئه‌مساڵ سه‌دان قوتابی كورد سه‌رقاڵێ خوێندنن له‌سه‌ر سیستمی خوێندنی كراوه له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا.

