سه‌رۆكی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی: ئێمه داكۆكیمان له‌سه‌ر هه‌مواركردنی پڕۆژه یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر كرد، به‌ڵام لیسته‌كانی ده‌سه‌ڵات تێیانپه‌ڕاند
سه‌نته‌ری ڕۆژنامه‌وانی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی
ئارام قادر، سه‌رۆكی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ئاشكرایكرد له پێناو پاراستنی ئاسایش‌و ئه‌منییه‌تی هه‌رێم بوونی پڕۆژه یاسایه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ بارودۆخی كوردستاندا به پێویست ده‌زانن، به‌ڵام له به‌شێكیتری لێدوانكه‌یدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان له سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ڕایگه‌یاند: ئێمه له ڕوانگه‌ی هه‌ستكردنمان به خه‌م‌و مه‌ینه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان باوه‌ڕمان وایه كه ئه‌و پڕۆژه یاسایه پێویستی به هه‌مواركردن هه‌یه، بۆیه‌ش ده‌نگمان پێنه‌دا، ئه‌م پڕۆژه یاسایه 4 ساڵ له‌مه‌وپێش ته‌مدیدكراوه و ئێستا پێویستی واقیعی كوردستان ئه‌خوازێت هه‌موار بكرێت، به‌ڵام لیسته‌كانی ده‌سه‌ڵات له به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ده‌نگ بوون دڕێژیان كرده‌وه‌و به‌و شێوه‌یه‌ش تێپه‌ڕێنرا.

