م. ئارام قادر بۆ ستانده‌ر : پڕۆژه‌یه‌كمان له‌به‌رده‌ستدایه‌و به‌رزمان كردۆته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كه یارمه‌تیده‌ره بۆ لاوان و گه‌نجان له‌وه‌به‌رهێنانی بچو‌وكدا
دانیار عبدالله:
به‌مه‌به‌ستی ئاوه‌ڕدانه‌وه له‌گه‌نج و لاوی كوردستان و چاره‌سه‌ر كردنی زۆرێك له گرفته‌كانیان لێژنه‌یی یاسای په‌رله‌مانی كوردستان و چه‌ندین ئه‌ندام په‌رله‌مانی تری كوردستان پڕۆژه یاسایه‌كیان نووسیوه كه تێیدا تئشك خراوه‌ته سه‌ر گرفتی گه‌نی‌ج و لاوان و چه‌ندین پێشنیاریش خراوه‌ته ڕوو بۆ باشتركردنی ڕه‌وشیان.
م. ئارام قادر سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ یه‌باره به‌و پڕۆژه‌یه به‌ستانده‌ری ڕاگه‌یاند: كه‌وا ئه‌و پڕۆژه‌یه زۆر شتی باشی تێدایه كه‌تێیدا ده‌بێته یارمه‌تیده‌رێك بۆ لاوان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌یارمه‌تی حكومه‌ت وه‌به‌رهێنانی بچووك بخه‌نه گه‌ر.
ده‌رباره‌ی جیبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه م. ئارام وتی " ئێمه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان‌دا كۆبوینه‌وه پاشان پڕۆژه‌كه‌مان پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه‌و چاوه‌ڕێی قوبوڵكران و جێبه‌جێكردنی ده‌كه‌ین".

