ئارام قادر: له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تدا ڕێكخه‌ری كاروباری نێوان حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان دانرا
هه‌ورامان نعمه‌ت- سلێمانی:
له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌ت وێڕای گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی نه‌وت، ڕێخه‌ری كاروباری نێوان حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان دانرا.
ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ساز كرا له نێوان په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دكتۆر به‌رهه‌م‌و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئازاد به‌رواری و كۆمه‌ڵێك له وه‌زیره‌كان .
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه ئارام قادر سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ كۆمه‌ڵنیووز وتی: كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له نێوان حكومه‌ت‌و په‌رله‌ماندا به تایبه‌ت بۆ ئه‌م خوله‌ی داهاتوو كه هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه پێویسته له خولی داهاتوودا هه‌ماهه‌نگی زیاتر هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت له‌ڕووی پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌كان‌و له‌ڕووی چاودێریكردنی حكومه‌ته‌وه هه‌م په‌رله‌مان كارابێت هه‌م به هه‌مان شێوه هه‌وڵبدرێت ئه‌و چاودێریه‌ی كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌كرێت به شێوه‌یه‌كی یاسایی بگاته حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت به‌دوادا چوونی بۆ بكات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ڕێكخه‌رێك دانرا له نێوان حكومه‌ت‌و په‌رله‌ماندا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا وتی: ته‌وه‌ره‌یه‌كی تری كۆبوونه‌وه‌كه پرسی نه‌وت بوو كه هه‌موولا به سه‌رۆكایه‌تی فراكسیۆنه‌كان‌و په‌رله‌مان‌و حكومه‌تیشه‌وه جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه وه‌به‌رهێنانی نه‌وت‌و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی مافێكی نه‌ته‌وه‌ی‌و یاسایی حكومه‌تی هه‌رێمه، پێویسته هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵبدات میلله‌تی كورد‌و حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و مافه‌ی خۆی موماره‌سه بكات چونكه نه‌وت سامانێكی گرنگه بۆ به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابووری‌و باشكردنی ئاستی ژیانی خه‌ڵك له لایه‌كی تره‌وه جه‌خت له‌وه كرایه‌وه نه‌وت به‌كاربهێنرێت بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی سیاسی‌و ئابووری كورد له ئێستا‌و داهاتوودا، هه‌ماهه‌نگیش بكرێت بۆ جێبه‌جێكردنی یاسایی نه‌وت‌و غاز چونكه تا ئێستا كۆمه‌ڵێك له بڕگه‌و مادده‌كانی جێبه‌جێنه‌كراوه هه‌موو لایه‌كیش یه‌ك ده‌نگ بووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت ده‌رهێنان‌و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی ملكه‌چ بێت بۆ چاودێری په‌رله‌مان.

