"بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆراك داوامان كرد سزای توند بۆ سه‌رپێچی كاران دابنرێت"
هه‌ورامان نعمت- سلێمانی:
ئارام قادر ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆراكی هاولاَتیان داوامان كردووه به شێوه‌یه‌كی توند سزای ئه‌و كه‌سانه بدرێت كه خۆراكی به‌سه‌رچوو ده‌هێنن بۆ كوردستان.
سه‌عات 11ی به‌یانی پێنجشه‌ممه 26/8 شاندێكی لیژنه‌ی یاساسی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كوردستانیان كرد سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان، ئارام قادر سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ به كۆمه‌ڵنیووزی ڕاگه‌یاند: له ته‌وه‌ره‌یه‌كی دانیشتنه‌كه‌ماندا باسی جێبه‌جێكردنی یاسایی كاروباری بازرگانی خۆراكمان كرد به داخه‌وه به شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها خۆراك دێته كوردستان بێ ئه‌وه‌ی هیچ یاسایه‌كیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بكرێت به تایبه‌ت ئه‌و خواردنانه‌ی به‌سه‌رچوون ته‌نها سزای غه‌رامه دانراوه كه یه‌كناگرَته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و زیانه گه‌وره‌ی كه دروستی ده‌كات بۆ هاولاَتیان له‌به‌رئه‌وه بڕیار درا ئه‌نجومه‌ن بیر له‌وه بكاته‌وه یاسایه‌ك هه‌یه له ڕابردوودا كه جێبه‌جێ نه‌كراو تا ئێستاش هه‌موار نه‌كراوه‌و نه‌گۆڕاوه ئێمه پێمان باش بوو ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ بكرێت به تایبه‌ت بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆراك به‌شێوه‌یه‌كی توند تر سزای ئه‌و كه‌سانه بدرێت كه خۆراكی به‌سه‌رچوو ده‌هێننه كوردستان، كه مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی تێدا نییه

