ئارام قادر له كوردستاندا به میزاجی سیاسی مامه‌ڵه له گه‌ڵ ئۆپۆزسۆندا ده‌كرێت
کۆمەڵنیووز:
ماوه‌ی 3 ساڵه ئۆپۆزسیۆنێكی كارا كه له هه‌ر یه‌ك له (كۆمه‌ڵی ئیسلامی، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتوو) پێكهاتووه له كاردایه و تا ئێستا هیچ یاسایه‌ك نیه بۆ ڕێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات و هه‌روه‌ها ماف و ئه‌ركی ئۆپۆزسیۆن، كۆمه‌ڵنیووز له ته‌وه‌رێكی تایبه‌تدا ئه‌م بابه‌ته شرۆڤه ده‌كات و گرنگییه‌كه‌ی ده‌خاته ڕوو:
ئارام قادر سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان تەیکیدی لەسەر گرنگی بوونی یاسایەکی تایبەت بە ئۆپۆزسیۆن کردەوە و لەو بارەیەوە بە کۆمەڵنیووزی ڕاگەیاند: بێگومان نه‌بوونی یاسایه‌ك كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئۆپۆزسیۆن‌و ده‌سه‌ڵات ڕێكبخات بۆشایه‌كی یاسایی دروست كردووه كه له زۆرێك له وڵاته‌كاندا ئه‌و یاسایه هه‌یه بۆ ڕێكخستنی په‌یوه‌ندیه‌كان و هه‌روه‌ها بۆ دابین كردنی مافی ئۆپۆزسۆن و له لایه‌كیشه‌وه كێشه‌ی سیاسی دروست كردووه له كوردستاندا چونكه زیاتر به میزاجی سیاسی مامه‌ڵه له گه‌ڵ ئۆپۆزسۆندا ده‌كرێت كه ئه‌مه‌ش وایكردووه له زۆرێك له قۆناغ و حاڵه‌ته‌كاندا مافه‌كانی ئۆپۆزسیۆن پێشێل ده‌كرێت وه بوار نادرێت ئۆپۆزسیۆن به شێوه‌یه‌كی سروشتی كار‌و چالاكیه‌كانی خۆی ئه‌نجام بدات.


