ئارام قادر پیرۆزبایى ساڵیادى دامەزراندنى یەکێتى زانایانى ئیسلامى کوردستان دەکات
یادى 41 ساڵەى دامەزراندنى یەکێتى زانایانى ئیسلامى کوردستان لە دەستەى تەنفیز ئەو یەکێتیە بەڕێزە و سەرجەم زانایانى ئیسلامى لەهەرێمى کوردستان پیرۆز دەکەم و هیودار هەمیشە سەرکەوتووبن.
لێرەشەوە بەپێویستى دەزانم و هاوکات هیواخوزم یەکێتى زانایانى ئیسلامى کوردستان ببێتە ماڵى کۆکردنەوەى هەموو زانایانى ئاینى بەبێ جیاوازى یەکێتەیەکەش بێتە ڕێکخراوێکى بوێر و داکۆکى کار لەمافى مامۆستایان بۆ گەیاندنى ئاینى پیرۆزى ئیسلام بەچین و توێژە جیاوازەکانى کۆمەڵگاى کوردى.
دووبارە ئاواتم سەرکەوتن و سەرفرازیتانە
ئارام قادر
سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامى لە پەرلەمانى کوردستان


