بەداخەوە پاش دووساڵ لە پێکهاتنى کابینەى شەشەم تازە یاسایى گواستنەوە و گەیاندن تاوتوێ دەکرێت
دوێنێ دوشەممە ب
ەروارى 10-10-2011 پەرلەمانى کوردستان لە کۆبوونەوەیەکى ئاسایی پڕۆژە یاساى وەزارەتى گواستنەوەو گەیاندن ى تاوتوێ کرد و ئەمڕۆش کۆبونەوەکە بەردەوامە ،
لەوبارەیەوە ئارام قادر ، وتى : دوێنێ و ئەمڕۆ بەردەوامین لەسەر کۆبوونەوەى پەرلەمان بۆ گفتو گۆکردن لەسەر یاساى وەزارەتى گواستنەوەو گەیاندن ، کە بەداخەوە پاش دو ساڵ لە پێکهاتنى کابینەى شەشەمى حکومەت تازە ئەم یاسایە دەگاتە پەرلەمان و گفتوگۆى لەسەر دەکرێ ، دەبوایە لەگەڵ پێکهێنانى ئەو کابینەیە یاسای هەموو وەزارەتەکان بگەیشتایە پەرلەمان وەکو چۆن وەزارەتەکانى تر یاساکانیان ناردۆتە پەرلەمان و پەسەندکراوە ، بەڵام تا ئێستا ئەو وەزارەتە یاساکەى نەناردبوو بۆ پەرلەمان ، وە دواخستنەکە لە ئەستۆى حکومەتى هەرێمە ، وە تایبەت بۆ ئەو وەزارەتە کە پێکهاتەى دوو وەزارەتە لە کایبنەى پێشوو وەزارەتى (گواستنەوە) و (گەیاندن) بوو ئێستا کراوە بەیەک وەزارەت ، بۆ دەبوایە زوتر یاساکەیان دابڕشتایەوەو بیانناردبایە پەرلەمان ، چونکە بێگومان ئەگەر بێتو هەر وەزارەتێک یاساکەى دیار نەبێت ، کە بریتیە لە نەخشە ڕێگاى ئەو وەزارەتە ، ئەوا ناتوانێ بە شێوەیەکى کارا چالاکى و جموجۆڵەکانى خۆى ئەنجامبدات .


