ئارام قادر داواى چه‌سپاندنى ده‌سته‌ى گشتى ده‌ست پاكى دةكات
(
ئارام قادر سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى له یاداشتێكدا كه ئارِاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ده‌كات ، داواى چه‌سپاندنى یاساى ده‌سته‌ى گشتى ده‌ست پاكى ده‌كات ، له یاداشته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه‌له‌كاتێكدا ئه‌م یاسایه ژماره (3)ى ساڵى 2011 له 26/4/2011 په‌سه‌ند كراوه له رِۆژنامه‌ى وه‌قائعى كوردستان بلاَوكراوه‌ته‌وه، وه به‌برِیارى 16ى ساڵى 2011 له لایه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمه‌وه ئیمزا كراوه ، به پێى مادده‌ى (2) ى ئه‌م یاسایه ،ئه‌م ده‌سته‌یه له ژێر چاودێرى په‌رله‌ماندا ده‌بێت و له برِگه‌ى (1)ى مادده‌ى شه‌شه‌م ده‌بێت سه‌رۆكى ده‌سته له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵببژێرێت به ده‌نگ دانى نهێنى وه له مادده‌ى (27)دا هاتووه كه پێویسته لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ئه‌م یاسایه جىَ به‌جىَ بكات لایه‌نى په‌یوه‌ندیداریش بریتیه له په‌رله‌مانى كوردستان به‌لاَم تا ئێستا نه‌ده‌سته دامه‌زراوه نه‌سه‌رۆكى بۆ دیارى كراوه و نه‌توانراوه ئه‌و ده‌سته‌یه ده‌ست به‌كار بێت .
(ئارام قادر) هه‌ر له یاداشته‌كه‌دا ئه‌و بوونى ئه‌و ده‌سته‌یه‌و ده‌ست به‌كار بوونى به‌گرنگ ده‌زانىَ و ده‌ڵىَ بوونى له‌كاتێكدا بوونى ئه‌و ده‌سته‌یه‌و ده‌ست به‌كار بوونى كاریگه‌رى زۆرى ده‌بێت له رِووبه‌رِووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و كه‌م كردنه‌وه‌ى به فیرِۆدانى سامانى گشتى.بێ گومان ئه‌مه‌ش ئه‌ركى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانه كه ئه‌م ئه‌ركه جێبه‌جىَ بكات له كاتێكدا هه‌موو لایه‌كمان جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له گرنگى و زه‌رووره‌تى رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى


