ئارام قادر بۆ KNN: بەدرێژایى چەندین ساڵ ئەندامانى کۆمەڵ سزاى سیاسیان بەسەردا سەپێنراوە
(ئارام قادر) سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامى لە پەرلەمانى کوردستان سەبارەت بەبڕیارەکەى حکومەت داوا دەکات سەرۆکى حکومەت گۆڕانگارى لەو بڕیارەدا بکات و سزادراوانى سیاسى پێش 1/1/2009 ش بگرێتەوە ، کە دەلێ :
ئەندامانى کۆمەڵى ئیسلامى پێش ئەو بەروارەش کە سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران ڕایگەیاندووە ، بەدرێژایى چەندین ساڵ سزاى سیاسیان بەسەر دراوەو دەرکراون لەسەر شوێنى کارکردن ، هەروەها زیندانى کراون ، ئێستا ئێمە (7) ئەنداممان هەیە فڕێندراوەو بێ سەرو شوێنەو تا ئێستا چارەنوسیان دیار نیە ، لەبەر ئەوە ئێمە داکۆکى دەکەین کە کات دیارى نەکرێت وە لە بڕیارەکەى سەرۆکى هەرێمیش کات دیارى نەکراوە


