ئارام قادر؛ وەک ئۆپۆزسیۆن ڕامان وایە نابێت لە دەنگدانى گشتیدا لیستى نوێ دروست بکرێت
پەرلەمانى کوردستان بەکۆى دەنگ دەستەلەکارکێشانەوىى چوار پەرلەمانتارەکەى گۆڕان ى پەسەندکرد و گفتوگۆش لەسەر هەمواکردنى یاساى ئەنجومەنى پارێزگاکان کرا.
ئارام قادر سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامى لەپەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، لە دانیشتنى ئەمرۆى پەرلەمانى کوردستاندا بەکۆى دەنگ دەستلەکارکێشانەوەى هەر چوار پەرلەمانتارەکەى گۆران پەسەندکرا و لەهەمانکاتدا گفتوگۆ لەسەر یاسایى هەموارکردنى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزکاکان کرا و وە هەموو پڕۆژەکە گفوگۆی لەسەر کراوە و وا بڕبارە سێ شەممەى داهاتوو دەنگدانى لەسەر بکرێت".
ڕاشى گەیاند" وەکو ئۆپۆزسۆن ڕامان وایە هەندێک بڕگە و ماددە هەیە لە پڕۆژەکەدا پێویستى بەتەوافوقى فراکسیۆنەکان هەیە لەناویشیاندا پاراستنى و بنکە و سندوقەکانى دەنگدان".
سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامى کوردستان ئەوەشى رونکردەوە" ئێمە ڕاشمان وایە دەبێت پاراستنى سندوق و بنکەکانى دەنگدان بە وەزارەتى ناوخوۆ بسپێرێت و وەنابیێت لەدەنگدانى گشتیدا لیستى نوێى دەنگدەران نوێى بکرێتەوە"


