" ئارام قادر لەوبارەیەوە قسە دەکات" په‌رله‌مانی كوردستان هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان په‌سه‌ند ده‌كات
په‌رله‌مانی كوردستان به‌كۆی ده‌نگ یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی هه‌مواركرده‌وه و توركومانه‌كانیش داوای كورسییه‌كی پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ن.
ئارام قادر سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان به‌په‌یامی راگه‌یاند"دوای ئه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كانی ناوپه‌رله‌مان رێكه‌وتن له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ،ئه‌مرۆ به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان یاساكه هه‌موار كرایه‌وه‌و هه‌ڵبژاردنیش به‌لیستی نیمچه كراوه ده‌بێت و رێژه‌ی %30بۆ ئافره‌تان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان دانراوه"
ناوبراو راشیگه‌یاند" به‌پێی یاساكه حكومه‌تی هه‌رێم دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری هه‌ڵبژاردن ده‌دات 90 رۆژ ده‌درێته كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆئاماده‌كاری كردن بۆهه‌ڵبژاردن ،هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت له‌سه‌ر لیستی هه‌ڵبژاردنه گشتی یه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت كه‌تیایدا هێزه‌كانی ناوخۆ‌و نه‌خۆشخانه‌كان و حیزبه‌كان ده‌بێت مانگێك پێش هه‌ڵبژاردنه‌كه ناوه‌كانیان تۆماربكه‌ن "
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ ئاشكراشیكرد "توركومانه‌كان داوایان كرد له‌پارێزگای سلێمانی كورسیه‌كیان پێبدرێت به‌ڵام له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه ره‌ت كرایه‌وه بۆیه ئه‌وانیش كۆبوونه‌وه‌كه‌یان جێهێشت وسه‌رۆكی په‌رله‌مان وتی له‌ئێستادا ناتوانرێت داواكه‌یان له‌یاساكه‌دا جێگه‌ی بكرێته‌وه به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌وان به‌پرۆژه‌یه‌ك ئاماده بكه‌ن و بیده‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دواتر یاساكه‌یان بۆهه‌مواربكرێته‌وه "
له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆشدا هه‌ریه‌ك له‌توركومانه‌كان به‌بیانوی ره‌تكردنوه‌ی داواكه‌یان و عبدلله‌ی مه‌لانوری له فراكسیۆنی گۆران به‌هۆی رێگه‌پێنه‌دانی په‌رله‌مانتاران به‌قسه‌كردن له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه دانیشتنی په‌رله‌مانیان جێهێشت.

