لێدوان

PostHeaderIcon ئارام قادر بۆ پەیام : دەبێ موچەو دەرماڵەى سەرجەم هێزەکانى زیرەڤانى و پێشمەگەرو ... یەکسان بکرێ و بۆیان سەرف بکرێت


بەپێى یاساى (28)ى ساڵى (2011) دەبێت موچەو دەرماڵەى نێوان هێزەکانى (زێرەڤانى و پۆلیس و پێشمەرگەو فریاکەوتن) یەکسان بکرێت ، بەڵام تا ئێستا ئەوە جێ بەجێ نەکراوە .
(ئارام قادر) سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامى لە لێدوانێکى بۆ کەناڵى ئاسمانى (پەیام) ئەوە بە نایاسایى دەزانێت و دەڵێ : بەپێى ماددەى (28)ى یاساى بودجەى ساڵى (2011) پێویستە حکومەتى هەرێم یەکسانى ئەنجام بدات لە نێوان موچەو دەرماڵەى هێزەکانى (پۆلیس و ئاسایش و پێشمەمەرگەو هێزەکانى زێرەڤانى و فریاکەوتن) ، ئێمە وەکو فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامى لە پەرلەمانى کوردستان لە کاتێکدا بیستمان وەزارەتى ناوەخۆ یاخود وەزارەتى دارایى کۆمەڵێک ڕێنمایى دەرکردووە پێچەوانەى یاسایە ، ڕاستەوخۆ ئێمە لە لیژنەى یاسایى نوسراوێکمان ئاڕاستە وەزارەتى دارایى کرد کە پێویستە ئەو یەکسانى موچەیە هەموو دەگرێتەوە بەبێ هیچ جیاوازییەک ، بەڵام بەداخەوە تاکو ئێستا ئەو نوسراوەیان جێ بەجێ نەکردووە ، وە ئێمە وەکو فراکسیۆنى کۆمەڵ بەدواداچوون دەکەین بۆ ئەم مەسەلەیە ، وە هەموو هێزەکانى زێرەڤانى و پۆلیس و ...... دڵنیا دەکەینەوە کە دەبێ ئەو زیادە وەربگرن وە ڕێنماییەکانى وەزارەتى ناوەخۆ و وەزارەتى دارایى پێچەوانەى یاساکەیە ، ئێمە ئێستا لە هەوڵى ئەوەداین کە ئەو ڕێنماییانە چاک بکرێتەوە وە دەرماڵەو هەروەها زیادەکەش وەربگرن