ئارام قادر بۆ په‌یام؛ پاش 12 ساڵ برِیارێكى په‌رله‌مان جىَ به‌جىَ نه‌كراوه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان له ساڵى 1999 داواى به پارێزگارى كردنى (ئاكرىَ و بیتوین و هه‌له‌بجه‌و سۆران)ى كرد ، به‌لاَم ماوه‌ى (12) ساڵه ئه‌و برِیاره جىَ به‌جىَ نه‌كراوه ،
له‌وباره‌یه‌وه ئارام قادر له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵى ئاسمانى په‌یام وتى : دوێنىَ له چوارچێوه‌ى پرسیارێكدا كه ئارِاسته‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانم كرد ، داوامان كردووه كه یاساى برِیارى (11)ى ساڵى (1999) جىَ به‌جىَ بكرىَ كه برِیاره‌كه به رِاشكاوانه ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه (سۆران ، هه‌ڵه‌بجه ، ئاكرىَ ، بیتوین) بكرێنه پارێزگا ، وه ئه‌م برِیاره‌ى په‌رله‌مانیش هیچ پێچه‌وانه نیه له‌گه‌ڵ ده‌ستوردا بۆیه ئێمه جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌م برِیاره جىَ به‌جىَ بكرىَ ، چونكه جىَ به‌جىَ كردنى ئه‌م برِیاره به‌هێزكردنى یاسایى و سیاسى حكومه‌تى هه‌رێمه ، هه‌روه‌ها خزمه‌تێكى به‌رچاوى خه‌ڵكى ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كات ، به‌لاَم له كاتێكدا باس له پێكهێنانى ئیداره‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ ده‌كات ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ له‌گه‌ڵ ده‌ستورى عێراقیدا ناگونجىَ هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستاندا نه‌گونجاوه .

