"سەبارەت بە ڕووداوەکانى بادینان" ئارام قادر ڕەخنە لە ڕۆڵى پەرلەمانى کوردستان دەگرێت

ئارام قادر سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامى کوردستان لەتەوەرى ئەمشەووى شرۆڤەى هەواڵى کەناڵى ئاسمانى پەیام سەبارەت بەدانیشتنى پەرلەمان کوردستان پەرلەمانى کوردستان لەبارەى ڕاپۆرتى لیژنەکەى پەرلەمان لەسەر ڕووداوەکانى بادینان پێى وابوو// لیژنەکەى پەرلەمان بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانى بادینان بەدەردى لیژنەکانى دیکە دەچێت و نیشانەى پرسیار لەسەر حکومەتى هەرێمى کوردستان دروست دەکات کە ناتوانن بەکارەکانى خۆیان هەستن//.
پێشى وابوو// پاساووى کەمى بوونى هێز پاساوێکى نالۆژیکیە بۆ پاراستنى سەرۆمالى هاوڵاتیان و بارەگاکان، بەوپێیەى هێزە ئەمینەکان زیاد لەپێویست لەهەرێمى کوردستان بوونیان هەیە مەعقول نیە نەتوانن بەکارى خۆیان هەستن//.

