لێدوان

PostHeaderIcon په‌روه‌رده‌یه‌کی چۆنمان پێویسته‌


بواری‌ پەروەدەو پێگەیاندن
1- تێڕوانینمان بو مێژوو: 
 لە ڕووی‌ پەروەردەی‌ ئەندامان وئاڕاستەی‌ پەروەردەیمان وپەیوەستکردنی‌ دەوروبەرمان بە میژووە و بو زیاتر دروست کردنی‌ حەماسەت لە دڵی‌ لاواندا و زیاتر پا بەندکردنیان بە تەقوا و خواناسی‌ وڕاستگویی‌ و خوڕاهێنان لەگەڵ خواپەرستی‌ و دونیا نەویستی‌ و خو نزیک کردنەوە لە خواو پەیوەست کردنی‌ مروڤ بە قیامەتەوە ، هەمیشە باسمان لە زوهدی‌ عومەری‌کوری‌ عەبدولعەزیز و رابعیەی‌ عەدەوی‌ و عەبدولقادری‌ گەیلانی‌ و دوونیا نەویستی‌ جونەیدی‌ بەغدادی‌ و دادگەری‌ عومەری‌ کوری‌ خەتتاب و خواناسی‌ ئەبوبەکر و ئازایەتی‌ عەلی‌ و وەلائی‌ ئەبوعوبیدە وموسعەب و بەخشینی‌ عوسمانی‌ کوری‌ عەفان و عەبدولڕەحمانی کوڕی‌ عەوف و خواناسی‌ مالیکی‌ کوڕی‌ دینار وچاکە وچاکە خوازی‌ و خواناسی‌ تابعین و سالحینی‌ میژووی‌ ئیسلامیمان باس کردوە لە ئاراستەکانماندا ،بەڵام کێشەکانی‌ نێوان هاوەڵانی‌ پێغەمبەرمان باس نەکردوە ،دیاردە سلبیەکانمان دەبوارد کە هەبوە لە ژیان و رەوتی‌ میژووی ئیسلامی‌ لە بواری‌ لادانیان لەسونەت و رەوتی‌ پێغەمبەر، ستەمیان لە کاتی‌ دەسەڵات وحوکم کردنیان، هەڵەو کەمو کورتیان لەگەل یەکترو مامەڵەیان بو دەوروبەر واتە تەنها ئیجابیاتمان دەخستە ڕوو سلبیاتمان پشتگوی‌ دەخست، وەک کێشەی‌ نێوان عەلی و موعاویە، ڕاکردنی‌ هەندێک لە هاوەڵانی‌ پێغەمبەر لەکاتی‌ شەرەکانی‌، هەڵگەڕانەوەی‌ هەندی‌ کەس لە بانگەوازی‌ ئیسلامیی‌، ترسنوکی‌ هەندێکی‌ ترو بەهەڵەدا چوونی‌ هەندێکی‌ تر وەک ئەو سێ کەسەی‌ کەلە تەبوک دواکەوتن ، یان چیروکی‌ عەبدوڵڵا ی‌ کوڕی‌ حیمار و ئەبو میحجەنی‌ سەقەفی‌ و چەندانی‌ تر ،ستەمی‌ هەندیک لە خەلیفەکان ، شە ڕ و شوری‌ نێوان ئیمارات و دەوڵەتە ئیسلامییەکان ،مومارەسەری‌ کاری‌ کومەلایەتی‌ وهە ڵس و کەوتی‌ چەوتی‌ هەندێک لەحاکم وپاشا ئیسلامییەکان ، بەسەرنج دان لە مێژووی‌ ئیسلامیی‌ لە بواری‌ خواناسی‌ و سیاسی‌ و ئیداری‌ و جیهادی‌ و بانگەوازەوە سەیر دەکەین زورترینی‌ نمونە و بە سەرهات و کارەکان رێک وپێک و پرشنگ دارە، بەڵام سەرنجیش دەدەین هەڵە و کەم وکورتی‌ و ناتەواوی‌ هەبووە ،ئەم هەنگاوەشمان بو ئەوە بوو کە ئەو کەسانەی‌ گوێمان لێ دەگرن بەرەو ئەو ئاڕاستە یان ببەین کە لە میژوودا نمونەمان هەیەو بتوانین ئەو خەڵکە بگەیەنینە ئەو ئاستە لە ڕووی‌ خواناسی‌ و زوهد و خواپەرستی‌ و قوربانی‌ دانەوە، باوەڕمان وابوو تا نەوەیەکی‌ وەک ئەوەی‌ ڕابردوو پێ نەگات گوڕانکاری‌ مەحاڵە،تێروانینمان ئەوە بوو کە دەبێت نوخبەیەکی‌ وەک سەردەمی‌ پێغەمبەر دروست بێتەوە و زوریش ئەو مەسەلانەمان دووپات دە کردەوە، ئێمە لێرەدا هەڵەکەمان لەوەدا بوو کە تەنها خاڵی‌ ئیجابیمان دەخستە ڕوو، خوێندنەوەمان نەبوو بو خاڵە سلبیەکان وە زورجاریش هەنگاوە ئیجابیەکان گەورەتر دەکران لەو قاڵبەی‌ کەخوی‌ هە یەتی‌ و لە زورحاڵەتدا واوەسفی‌ هاوەڵانی‌ پێغەمبەر و تابعین و پیاوچاکانمان دەکردو واباسەکانمان دەخستەڕوو کە سروشتە ئینسانییەکەیمان دادەڕنی‌ و وەک ئە فسانەیەک دەهاتە پێش چاو، مەبەستمان لەتێڕوانین بو میژوو و چاکردنەوەی‌ هەڵەکانمان ئەوەیەکە : 1- بایەخ بدرێت بە لایەنە پرشنگدار ‌و زێڕینی‌ مێژووی‌ ئیسلامی لە هەموو بوارەکاندا ، بەڵام پێویستە لایەنە سلبیەکانیش باسبکرێت بو خەڵکی‌ ئەویش لەلایەک دەبێتە پەند و ئاموژگاری‌ بویان لەلایەکی‌ تر تا کاری‌ ئیسلامیی‌ و کەسایەتی‌ ئیسلامیان لێ نەبێتە شتێکی‌ ئەفسانە یان وای‌ لێبێت هەرگیز ئەو نمونانە نەیەنە بوون یان گەر هاتە بوونیش وەک ئەوە نییە کە ئەو کەسە وێنەی‌ لە مێشکیدا نەخشێنراوە،لەلایەکی‌ تریشەوە ئەو جورە پەروەردەیە یەک ناگرێتەوە لەگەلڕ سروشتی‌ مروڤ کە جەستە و روح و عەقلڕ و دەروون وهەست ونەست ‌و ئارەزوەکانی‌ دەگرێتەوە، ئەمەش وادەکات ئەو کەسانەی‌ لەسەر لاپەڕە ڕەنگین وجوانەکانی‌ مێژوو پەروەردە کراون بە بچوکترین هەڵە ورەی‌ نەمێنێت و راستی‌ لێ ون ببێت یان بێ‌ ئومێدی‌ و لاوازی‌ ڕووی‌ تێ‌ بکات و پاشان کەسێکی‌ خەیاڵی‌‌و ئەفسانەیی‌ پێ‌ دەگات ولەگەلڕ واقیعی‌ ئەمرودا ناتوانێت هەڵ بکات ‌وتووشی‌ واقیعێکی‌ دژواردەبێتەوە کە ئەو واقعەیشی‌ بو ناگوڕێت ناتوانێت تیایا بمێنێتەوە، ئەمەش وا دەکات ئەو جورە کەسانە یان تووشی‌ نەخوشی‌ نەفسی‌ ‌و دەروونی‌ ببن ،یان پەنا دەباتە بەر توندوتیژی‌ و ئیجتهادکردنی‌ هەڵە بو گوڕانکاری‌ لە و واقعەی‌ خویدا،جگە لەمەش ئەو کەسەی‌ کە وا مێژووی‌ ئیسلامی لە لا جوان بکەیت هەمیشە حەزی‌ لە گەڕانەوەیە بو دواوە و هەرگیز ئومیدی‌ نییە بە پاشە ڕوژ و هەنگاو هەڵناگرێت بو داهاتوو، پاشان ئەو کەسە وای‌ لێ دێت هەموو کەس بە ناتەواو ناڕێکدەزانێت ، عومەر وعوسمان بەپێوەر دادەنێت ئەوەی‌ لەو پێوانەیەدا دەرنەچێت بە فاسیق و فاجیری‌ دەزانێت‌و لە بازنەی‌ ئیسلامیی‌ دەری‌دەکات، هەر چون لەو پێوەرەدا کەس سەرکەوتوو نابێت چونکە زور دەگمەنە ئەو نمونانە دووبارە ببنەوە، بەهەمان شێوە ئەوکەسە لەوپێوەرەدا خویشی شکست دەخوات، چونکە هەرگیز وەک ئەوانی‌ پێ ناکرێت ئەو کات یان دەبێت درو لەگەڵ دەوروبەریدا بکات یان خوی‌ دەخەڵەتێنێت یان تووشی‌ ناکوکی‌ و دژواری دەروونی‌ دەبێت کە زور ئەستەمە لێی دەرباز بێت،لە زور حاڵەتداو لە واقیعی‌ ئەمڕودا و لە کاری‌ ئیسلامیداهەندێک کارو کردەوەی‌ نادروست وناڕەوا دەبێَت کە لەوانەیە شتێکی‌ سروشتیش بێت بو حاڵەتی‌ ئیسلامی‌ ئەمڕو، بەڵام ئەو جورە کەسانە لێیان دەبێتە بەڵایەکی‌ گەورە و نازانێت چون تەفسیری‌ ئەو لایەنە خراپانە بکات و بە ناچاری‌ یان لە کاری‌ ئیسلامیی‌ واز دەهێنێت یان سەرەتای‌ پەرتەوازەی‌ ولێک ترازان لەسەر ئەم کارە ناڕەوایانە پەیدا دەبێت.هەروەها زورجار فەتواو بڕیاری‌ نادروستیش پەیدا دەبیت لە ئەنجامی‌ یەکنەگرتنەوەی‌ ئەوەی‌ لە مێژوودا خویندویەتی‌ ودەیخوینێتەوە لەگەل واقعی‌ ئەمڕودا. 2- مێژووی‌ ئیسلامیی‌ تەنها سەردەمی‌ پێغەمبەر(صلی‌ الله علیه‌ وسلم)) وخەلیفە ڕاشیدەکان ناگرێتەوە بەڵکو هەموو ئەو دەوڵەتانەی‌ کە بەناوی‌ ئیسلامەوە حوکمیان کردووە لە دەوڵەتی‌ عەباسی‌و ئەمەوی‌ مەمالیک و عوسمانییەکان و ئەیوبییەکان وئیمارەتە بچوکەکانیش کە هەر یەکەیان لەهەرێمێک دروست دەبوون بە مێژووی‌ ئیسلام دادەنرێت و نابێت تەنها کامەی‌ چاکە ئەوە بە مێژووی‌ خومان دابنێین و ئەوەی‌ لاواز و نادروستە وەلا بنرێت ،بەڵکو پێویستە مێژوو بەگشتگیری‌ وەربگیرێت وهەڵبژاردن و دەست نیشان کردنی‌ تێدا نەبێت. 3 - دەبێت دەوروبەرمان تێ بگەیەنین کە ئەوەی‌ لە مێژووی‌ ئیسلامیدا هەیە ئەوە خودی‌ ئیسلام نییە بەتایبەت لە بواری‌ چەسپاندندا ،مەبەستمان تەنها لایەنە سلبیەکان نی‌یە بەڵکو زور جاریش لایەنی‌ ئیجابی‌ وجوانیش دەگرێتەوە بەڵکو بریتییە لە ئیجتهادێک بو چەسپاندنی‌ دەقەکانی‌ ئیسلام لەبەر ئەوە نابێت ئێمە هەمیشە لاسایی‌ مێژوو بکەینەوە بەڵًکو لەگەڵ سوود وەرگرتن لە مێژوو پێویستە دەقەکانی‌ قورئان وسونەت بچەسپێنرێت لەگەڵ موراعات کردنی‌ بارودوخی‌ سیاسی‌ وکومەڵایەتی‌ و ئابووری‌ وعەقلی‌ وتوانای‌ خەڵکی‌، نەک چ شتێک لە مێژوودا هەبێت وا بزانین واجبە دەستبەجێ جێبەجێ‌ بکرێت ئەمەش کە دەیڵێن لەبواری‌ مامەڵە و رەوشت و کاری‌ سیاسی‌ و ئیسلامیدا خوی‌ دەنوێنێت. 4- دەبێت بو ئێستا خوێندنەوە یەکی‌ تایبەتیمان هە بیت بومیژوو ئەوەی‌ لە میژوودا بەرهەم هاتووە، چ لە بواری‌ ئاکارو زانست و هە ڵس و کەوت و مامەڵەی‌ سیاسیدا، چ لە ڕووی‌ بە رهەمی‌ فیکری‌ و نووسین و راڤەکردنی‌ قورئان و فەرمودەبیت ، مە رج نییە ئەوەی‌ لە میژوودا هە بێت موقەدەس بێت و نەکرێت لێکولینەوەی‌ لە سەر بکە ین،واتە مەرج نییە ئەوەی‌ لەسەرلاپە ڕەی‌ فوقەهاکانمان و زاناپایە بەرزە کانمان بێت ئیتر نابێت گفتوگوی‌ لەسەر بکرێت و بێ چەندو چۆن تەسلیمی‌ ببین، بەڵکو دەبێت لە سەر بنەمای‌ زانستی‌ و لە لایەن ڕوشنبیران و بیریارانی‌ ئیسلامی‌ ئەمڕو وە خویندنەوە یەک و لێکوڵینەوە یەکی‌ تازە هەبێت سەبارەت بەزور لەو ئیجتهادانەی‌ کە لە رابردودا کراوە. 5- مێژوو ماددەیەکی‌ گرنگە بو پەروەردە و پێگەیاندن وپیکهێنانی‌ کەسایەتی‌ ئیسلامی‌ بەڵام دەبێت مێژووی‌ ئیسلامی‌ بەهەڵە و ئیجابییەتەکانەوە بو ئەوە بخوێندریت و بوترێتەوەو بایەخی‌ پێ بدرێت کەجێ بەجێ بکرێت ،واتە چەسپاندنی‌ خاڵەپرشنگدارو ئیجابییەکان وخودەربازکردن لەهەڵە و ناتەواوییەکان و لێکوڵینەوە لە هوی‌ شکست وگلان و کێشەکان و هەوڵ دان بو ئەوەی‌ ئەو حاڵەتانە دوبارەنەبنەوە.