تێگهیشتنه ههڵهکان له سهرکرده
کێشە یەک کەزیانی زۆری هە بوو بۆ حزب لایهن و ئیسلامیهكان كه ناوخۆمان دەستمان هەبوو لە دروست کردن وگەشەکردنیدا و تا ئیستاش چارە سەرنەکراوە، ئەو تێڕوانینە
خەیاڵییە کە ئەندامان بۆیان دروست بووە سەبارەت بەسەرکردە و پێشەواکانیان، هەمیشە ئەندامان و لایە نگرانی حزبە ئیسلامییەکان چەند دیمەنیکی ژیانی عومەری کوڕی خەتتاب یان عوسمانی کوڕی عەففان یان عومەری کوڕی عەبدولعزیزیان لە بەرچاوە و کردویانەتە پێوەر بۆ هەموو ژیانی سەرکردەکانی ئەمرۆ، هەڵەکە لێرەدا بوو کە تەنها ئیجابیاتمان لە مێژووی ئیسلامیی هەڵبژارد بوو، لایەنە پرشنگدارەکانی میژووی ئیسلامیمان کردبووە سە رمەشق و کردبوومانە نموونە و وێنەیەکی جوان بۆ پابەندبوون، بەڵام لایەنی سلبی کە لە میژوودا ڕویان داوە و هە بوون و دووبارە بونەتەوە نە خرابونە خزمەت ڕەوتی پەروە دەیمان و ئەو هەڵە و ناتەواویانەش کە هەبوون لە میژودا نەتوانرا سوودی خۆی لێوەربگیرێت ،کە تەواکەری پە یامی میژووە بۆنەوەکانی ئیستا و داهاتوو، لە کاتێکدا ئیمە دەڵێین مێژوو قوتابخانەیە تەنها لە ڕووە ئیجابییەکە یەوە نییە بە ڵکو ڕووداوە سلبییەکانیش بۆ ئێمە ئەزموون و قوتابخانە و تاقی کردنەوی بە سوودن، لە لایەک بۆ ئەوەی نەوەکانی ئیستا و داهاتوو خۆیان بپارێزن لەو هەڵەو کەمو کورتیانە کە ڕوویان داوە و زیانیان هەبووە لە کار و کاروانی ئیسلامی، لە لایەکی تریش بۆ ئەوەی بانگەوازی ئیسلامی بە سروشتی وە ربگرێت و وەک ئە فسانە و خەیاڵ نەێتە پێش چاو، چونکە دینی ئیسلام نەهاتوە بۆ فریشتە و فەرمان و بڕیارە خواییەکانی قورئان ئاڕاستەی فریشتە نەکراون، بە ڵکو مرۆڤ بەرپرسیارە لەو چەمکانە پێویستە پابەند بێت پێیانەوە و جێبەجێ یان بکات، وە لە هەمان کاتدا نابێت سیفەتی مرۆیی بوونی مرۆڤمان لە یاد بچێت چونکە بانگەوازی ئیسلامی نەهاتووە بۆ ئەوەی سروشتی مرۆڤەکان دامالێت و لە سیفەتە مرۆییەکانیان دەریان بکات و بیان گەیەنێتە جیهانی فریشتە، ئیسلام نە هاتووە مرۆڤ کۆنترۆڵ بکات بەڵکو پە یامێکە هاتووە ژیان سروشتی مرۆڤ و شێوازی ژیان ڕێک بخات، ئەم هەنگاوەی ئێمە لە ڕووی پەروەردەیی و ڕێنمایی،جاچ ئەوەی هەستی پێ کرابێ یان بێ مەبەست بوو بێت، کاری ئیسلامی تووشی زۆر کێشە کرد، لە ڕۆژانی مومارەسەی عەمەلی و سەر هە ڵدانی کێشە سیاسی و فیکریەکان، زۆر ئەندام ولایەنگر بەبینیینی هەڵەیەکی ئاسایی تووشی شۆک دەهاتن، یان کاتێک کاروانی ئیسلامی کەوتە کێشە کردارییەکان لە ململانێی و فیکری نێو ان خەت و ڕەوتە جیاجیاکاندا زۆرێک هەر لە سەرەتای ململانێکەوە ساردبوونەوە و ڕەوت و کاری ئیسلامیشیان بەجێهێشت، یان کاتێک تووشی کۆمە ڵێک کێشەی سیاسی بووینەوە کە بەهۆی هەڵەو کارێکەوە دروست دەبوو هەندێک لە ئەندام و لایەنگران بە چۆکدا دەهاتن و بەرگەی ناڕەحەتییەکانی ئە و ڕێبازە یان نەدەگرت،ئێمە تەنها لایەنە تیۆریەکانمان دەخستە ڕوو بەڵام لەگەڵ ئاراستەکاندا بەرواری هەردوو بارو دۆخەکەمان نەدەکرد و وەک ئەوەی ئێمەش لەوکاتەدا لە ژێر سایەی دەسەڵاتی ئیسلامیدا بژین واقسەمان دەکرد واش وێنای دۆخی ئیسلامیمان دەکرد، هەڵەو ناکۆک بوونەکە لەوەدا دێتە پێشەوە چونکە بارودۆخی سیاسی وکۆمەڵایەتی ونەفسی و ڕۆشنبیری هەردوو بارودۆخەکە زۆر جیاوازن، لە هەموویان گرنگتر لەسەردەمی هاوەڵانی پێغەمبەردا لە قۆناغی بەهێزی و دەسەڵاتدا بوون ئێستاشی لەگەڵدا بێت لە قۆناغی لاوازی بێدەسەڵاتیدا دەژین، بەڵام ئەندامان ولایەنگران و دۆستان دەیانەوێت سەرکردەکانی ئەمڕۆ وەک عومەری کوری خەتاب و عومەری کوری عەبدولعزیز بن، بەتایبەت لە ڕووی دونیایەوە وهیچیان نەبێت لە دونیاداو هیچ بایەخ نەدەن بە ژیان ومالڕ وسەروەت و سامان، هەمیشە لەخزمەتی حزب و کاردا بن، نابێت ڕێزێکی مەعنەویان هەبێت، هەمیشە دەبێت لە خەڵک نزمتربن لە ڕووی سەروەت و سامان، بگرە دەبێت کەمتر بەختەوەر بن بە ژیانی دوونیا لەبەر ئەوەی سەرکردەن، هەمیشە دەبێت دەم بەخەندە و سنگ فراوان و دەرگا کراوە بن، جیاوازییان نەبێت لە نیۆان شەو ڕۆژودا و کاتی کارو حەوانەوەیان نەبیت! چونکە سەرکردایەتین!! هەمیشە دەبێت ئەندامان هەر چیان داواکرد بۆیان جێبەجێ بکات و دەبێت هەولڕ بدەین داواکاریەکانی خەڵکی فەراهەم بێنن بۆیە پێی دەڵێن خاڵۆ کە چۆلەکەیان بۆبگیرێت !! دەبێت سەرکردە هەمیشە سەردانی خەڵک بکات و دیاریان بۆ ببات و دەستی پڕ بێت و خەڵکی بەسەر بکاتەوە لە پرسەو نەخۆشی و خۆشی و بۆنەکاندا !! بەڵام نابێت ئەو گلەیی لەکەس بکات ،چونکە ئەو سەیارەی پێیە و خەڵکی تریش سەیارەی پێ نییە!! دەبێت سەیارەکەی کە داواکرا بۆ هەر کارێک بیخاتە خزمەت چونکە پارەی (بیت المال)وماڵی خۆی نی یە ؟! نابێت هەرگیز هەڵە بکات و دەبێت دووربێت لە تاوان وگوناە کردن چونکە نمونەی خەڵکییە و سە رکردایەتییە!! ئەمانە و چەندان داخوازی تر بونەتە خولیای جەماوەری حزبە ئیسلامییەکان ودەبیًَت سە رکردایەتی ئەنجامیان بدات ونابێت هەرگیز بیر لەوەش بکاتەوە کە ماندو بووە یان پێویستی بە پشوو حەوانەوە یە، بێگومان ئەمانە ڕووداوی واقعین و ڕوویان داوە ، باس کراوە لە کۆبونەوەی گشتی وتایبەتییەکاندا چ بەشێوەی ڕەخنە یان پێشنیاز و دڵسۆزی نواندن، باس لەوە دەکەن کە فڵانە سەرکردە بە هەرەمەند و سوودمەند بووە لە مەوقیعەکەی ونابێت هیچ سوود وەربگرێت و هەمیشە واسەیری پلەی سە رکردایەتی کراوە کە شوێنی وەرگرتنی ئیمتیازات و سوود بووە بۆ خاوەنکەی خەڵکی تریش هەمیشە غەدرلێکراو ستەم لێکراو بووە وپێویستە خەڵکی تریش بڕواتە شوێنەکەی بۆ ئەوەی ئەویش سوود وەرگرێت، واتە هەمیشە چاوەڕێی سە رکردایەتی دەکات کە پیداوویستی و غەمی حزب و تاک بخوات و لەو لایشەوە نابێت هیچ ئیمتیازێک یان جیاوازیەک هەبێت لە نێوان ئەوەی ناوی سە رکردایەتی و ئەندامان بە گشتی !! بۆ ڕاستکردنەوەی ئەم بۆچوونانە دەڵێم:
1) سەرکردە مرۆڤێکە وەک هەموو مرۆڤەکانی تر، هەڵە دەکات و ڕاستیش هەنگاو دەنێت ،چاک دەڵێت وخراپەش دەکات، سەرکردە فریشتە نییە هاتبێتە خوارەوە لەئاسمان لەبەر ئەوە دەبێت بەلامانەوە ئاسایی بێت گەر سەرکردەمان بینی هەڵەو خراپە و ناتەواوی هەبێت چونکە سروشتی مرۆڤە کە هەڵە دەکات كل بنی ادم خگاو وخیر الخگائین التوابین) و سەرکردەکانی پێش ئێستاش هەڵە وخراپەیان بووەو ئەوانەی ئێستاش دەیان بیًَت ولە پاشە ڕۆیشدا هەر سەرکردەیەک دێتە کایەوە هەڵەو ناتەواوی دەبیَِت
2) ئیسلام بانگەشەی یەکسانی نەکردووە بەڵکو بانگەشەی دادگەری کردووە و ئەوە ستەمێکی گەورەیە وا بزانین کە کەسێکی ئاسایی چۆن بژی دەبێت سەرکردەش بەهەمان شێوە چونکە ئەو کاتە سەرکردەکە ناتوانێت هەستێت بە ئەرکی سەرکردایەتی، چونکە چۆن پێویستە لەسەر ئەندام کە هۆکاری ژیان و حەوانەوە و پێداویستی ڕۆژانەی خۆی دابین بکات،بەهەمان شێوەش پێویستە بۆ سەرکردەش دابین بکرێت تا ئەو بەکاری خۆی هەستێت،چونکە سەرکردە کار بۆ خۆی ناکات بەڵکو بۆ دین و ئەو کۆمەڵەی دەکات و سەرکردە بەرگرییان لێ دەکات و هەوڵی چارەسەری کێشەکان دەدات و کاری ڕۆژانەیان ڕادەپەڕێنێت، سەرکردە ڕەمزی ئەو گروپەیە کە هەڵیان بژاردووە پێویستە ئەو ڕەمزە هەموو پێداویستیە کۆمەڵایەتی و ئەمنیو سیاسی وماددی بۆ فەراهەم بهێنرێت تا بەکارەکانی هەستێت و ئەرکەکانی ڕاپەرێنێت، گەر سەرکردە وەک کەسێکی ئاسایی بژی ئەو کاتە کاری کەسێکی ئاسایی دەکات ، پاشان گەر هەرکەسێک بکرێت بە سەرکردە قیزەون و سووک سەیر بکرێت کەس خۆی کاندید ناکات بۆ ئەو پلەیە وگاڵتە بەخۆی وخەڵکیش ناکات ،دادگەریلە ژیاندا ئەوەیە کە هەرکەسەو بەپێی وەزعی خۆی و بە هرەمەندی لە کارێکدا، دەبێت جیاوازی هەبێت لەگەڵ خەڵکی تردا، هەر کەسێک خوا رزقێکی تایبەتی پێ بەخشیوە ودەبێت ڕازی بێت بەو وەزعە و بانگەشەکردن بۆ یەکسانی لەهەموو شتێکدا بانگەشەیەکی نا ئیسلامیی و ناواقیعی و دوورە لە سروشتی ژیانو مرۆڤەوە.
3) سەرکردەش مرۆڤێکەو مالڕ و منداڵی هەیە و پێویستە بەرژەوەندیەکانیان بپارێزێت وئاگای لە پاشە ڕۆژیان ببێت وەک هەموو کەسێکی ئاسایی، ئەمەش مافی خۆیەتی و ئەرکی سەرشانیەتی کە بەشێک لەکاتی خۆی بداتە مالڕ ومندالڕ ، جگە لەوەش سەرکردە چوار چێوەیەکی کۆمەڵایەتی خۆی هەیەو پێویستە ئاگاداری عورف وعاداتی ئەو چوارچێوەیەش بێت و مافی خۆیەتی کاتیتایبەت تەرخان بکات بۆ ئەو کارانە، چونکە ئێمە نابێت وا حساب بکەین سەرکردەمان بۆیە هەڵبژاردوە دەبێت ئێمە چی بڵێین ئەو وابکات، ئەو کاتە ئەو پاتاڵێکە وخەڵکی تریش سەرکردەیە و کەسیش قبوڵ ناکات پاتالڕ بێت و بەناویش سەرکردە، لەبەر ئەوە ناکرێت سەرکردە چۆن ئەو خەڵکە بیەوێت دەبێت وابێت، پێویستە ئێمە ئەو مافە بدەینە سەرکردە کە خاوەن مالڕ ومندالڕ و کەس وکار وخزم وعەشیرەتە و دەبێت مافی ئەوانیش بدات، پاشان هەر سەرکردەیەک و نەفسیەت وسروشتی خۆی هەیە، نابێت خەڵکی واهەست بکات کە دەبێت نەفسیەت وسروشتی سەرکردە نەخوێنرێتەوە وحسابی بۆ نەکرێت، بۆ ئەوەی سەرکردەکان سەرکەوتوو وسەرفراز بن لە کارەکانیان ئازادی نەفسیەت و سروشت و شێوەی مامەڵەیان هەبێت، دەبێت بواری ئەوەیان هەبێت یان شێوازی خواردن وکاتی ئیسراحەت دیاری بکات وکاتی حەوانە وکار ومالڕ و وەزعی دیاربی بکات، نابێت خەڵکی وا بزانێت سەرکردەکان بەکرێ گیراونو هەر دەقەو سەعاتێک بویسترێن پێویستە سەرکردە لە خزمەتدا بێت، ئەمەش لە سەردەمی کۆمەڵگا سەرەتاییەکان و مرۆڤی سەرەتایشدا نەبووە، لەکاتێکدا ئەوان مانای ئیدارە و ڕێکخستنی کاتیان بەم شێوازەی ئێستا نەزانیوە.
4) لەهەموو گروپ و کۆمەڵێکدا تابوری پێنجەم هەیە کە هەمیشە کار یان وتە ووت وپڕوپاگەندە دروست کردن وقسە هێنان و بردنە لەسەر بانگخوازن وکادران ، ئەمە دیاردەیەکەو لە دێرزەمانەوە هاتووە، عوسمانی کوڕی عەففانیش شەهیدی ئەو دەردەیە و پێویستە ئاگامان لەوە بێت زۆرترین ئەو قسەو قسەلۆکانە دەکرێت بەرانبەر سەرکردە یان لەکەسێکی دوژمن بە دینە لە بنەڕەتدا یان دەیەوێت لە ناوخۆدا کاری تێکدەرانە ئەنجام بدات یان کەسێکی دلڕ نەخۆش و لاواز وحەسودە و دەیەوێت بەوقسە و بوهتان و پڕوپاگەندانە لە پلەوپایەی سەرکردەکان کەم بکاتەوە، دەبێت ئەندامان ووریا بن، چاوکراوەبن ،بزانن ئەو قسانە لەکوێ وە سەرچاوەی گرتووە ،خوای گەورەش باسی ئەو جۆرە کەسانەمان بۆ دەکات و وەسفیان دەکات وە مێژوویش باشترین شاهیدەو پێویستە بوار نەدەین (عەبدوڵڵا ی کوڕی سەبە ْ) لەناوماندا دروست بێت بەناوی چەسپاندنی فەرمان کردن بەچاکە و ڕێگریکردن لەخراپە و بانگەشەکردن بۆ زوهد ودادگەری.
5) لە رووی شەرعییەوە نابێت منەت بکرێت بەسەر سەرکردە لەسەر گوێ ڕایەلڕ بوون و پابەندبوون بە بڕیارەکانەوە وجێبەجێکردنی ڕێنمایی سەرکردەکان چونکە ئەو کارەی کە تاکەکان دەیکەن بۆ خۆیانە [ومن جاهد فإنما یجاهد لنفسه إن الله لغنی عن العالمین] بەڕاستی ئەوتاکانە خواپەرستی بۆ خۆیان دەکەن و ئەرکیان ئەوەیە و پێویستە جێبەجێی بکەن، چونکە گوێڕایەڵی سەرکردە و ئەمیر لەبەر خودی کەسەکە نیە بەڵکو لەبەر ئەوەیە کە کار بۆ دین دەکات و خزمەت بە ئیسلام دەکات و ڕەمزە بۆ ئیسلام لەبەر ئەوە رێز وحورمەت ڕاگرتن و گوێڕایەڵی واجبێکی شەرعییەو نابێت منەت بکرێت بەسەر ئەو کەسەدا و بزانرێت زێڕو زیوی پێشکەش دەکرێت (على المرء المسلم السمع والطاعة فيما أحب و كره إلا أن يؤمر بمعصيه)
6) کار و باری سەرکردە بە پێی عورفی کاری سیاسی و ڕۆژگار پێویستی بە جیاوازی هە یە لەگەڵ ئەندامانی تر، دە بینین لە سە رەتای بانگەوازی ئیسلامییە وە کاتێک پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه و سلم) دەڕواتە شەڕی بەدر هاوەڵانی کەپرێکی بۆدروست دەکەن لەسەرتە پۆڵکەیەک نزیک لە مەیدانی شەڕ بۆ ئەوەی ئاگاداری شەڕەکە ببێت و چاودێری بکات ، وە لە سە ردەمەکانی دەوڵەتی ئەمەوی وعەباسیدا (سیستەمی حاجیب) هاتە کایەوە کە خەڵک لە خۆیە نەچێتە لای سەرکردە کان،هەروە ها لە پاش ئەوەش یاسای کۆشک وتەلاری تایبەت بە خیلافە وکۆشکی ئیمارە و کاری دەسەڵات داران هاتە کایەوە ئەمە ش بە هۆی پێشکەوتنی ڕۆژگارو کاروباری ژیانەوە بووە و لەوکاتەشدا زاناکان ڕە خنەی ئەوە یان نەگرتوە لە دە سەڵات داران چونکە پێو یستییەکی سەردەم بووە بۆ ڕاپەراندنی کارەکان.
لەگەڵ هەوڵدان بۆ ئەم چاک سازیانەش کە دەکرێت لە عەقڵ و هۆشیاری ئەنداماندا، دەبێت ئیعترافیش بکەین کە هەندێک سەرکردە بە هۆی لاوازیان بە رانبەر بەداخوازییەکانی دونیا یان بەرگەنەگرتنیان لە ژێر فشاری ڕۆژگاردا کەوتونەتە هەڵە و کاری نابەجێ و دە بێت سەرکردە کانیش بە پێی ئەو سی ستەمە بڕۆن کە ئیسلام دای ڕشتووە نە زیادە ڕۆیی تێدا بکرێت نە ستەمیش بە رانبەر بەسەرکردەکان بکرێت، چونکە ئەوان کاری خەڵکییان لەسەر شانە بەڵام دەبێت باوەڕیشمان بەوە هەبێت کە پلە و پایە و دەسەڵات و سامان مرۆڤ بەرە و هە ڵدێری ستەم و دونیاو ویستی و خراپەکاری دەبات گەر ئەو کەسە ئاگای لە خۆی نەبێت و هەمیشە بە کار و کردەوەکانی خۆیدا نەڕواتەوە لە بری پاداشت لەسەر کردایەتی کردنی خە ڵک قەرزار باری قیامەت دە بێتەوە و سزای سەخت چاوەڕێی دەکات .

