حزبی ئیسلامیی له گۆره‌پانی سیاسی كوردستان
ئارام قادر:
له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ند كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی كوردی‌و له‌چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌كی رۆژنامه‌كانی كوردستاندا مه‌سه‌له‌یه‌كی سه‌یر‌و سه‌مه‌ره خراوه‌ته به‌رباس‌و لێكۆڵینه‌وه‌و سیمیناری له‌سه‌ر ده‌گیرێت‌و گفتوگۆی ئه‌م بابه‌ته گه‌رم‌و گوره ده‌كرێت، زیاتر ئاراسته‌كه‌ش به‌ره‌و ئه‌وه ده‌برێت كه بوونی حزبی ئیسلامیی بخرێته ژێر پرسیاره‌وه‌و موبه‌رری بوونی نه‌هێڵرێت‌و په‌یامه‌كه‌ی بۆ جه‌ماوه‌ر پوچه‌ڵ بكرێته‌وه‌و ته‌م‌و مژ دروست بكرێت له‌سه‌ر مێژوو‌و ئێستا وداهاتووی حاڵه‌تی ئیسلامیی له كوردستاندا.
پاش تێرامان و ووردبونه‌وه‌وگوێ گرتن له هه‌ندێك له‌و بابه‌تانه ئه‌م سه‌رنجام له‌لا گه‌ڵاڵه بوو:
1. له‌سه‌ره‌تادا زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌هێنرانه سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی بوون ونه‌بوونی حزبی ئیسلامی له كوردستاندا هیچ شاره‌زایه‌ییان نه‌بوونه له خودی ئیسلام‌و نه‌له مێژووی رابوونی ئیسلامی له كوردستان ، هه‌ندێكیان جاری وا هه‌بوو ئایه‌تیان ده‌كرده فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر‌و فه‌رمووی پێغه‌مبه‌ریان به‌ئایه‌ت ده‌خوێنده‌وه‌و له‌كاتێكدا پارچه ئایه‌تێكیان ده‌خوێنده‌وه زۆر به‌سه‌رو خواری ده‌یان خوێنده‌وه، وه‌سه‌باره‌ت به مێژووی رابوونی ئیسلامیی ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان ناوی حزبه‌كانین به هه‌ڵه ده‌برد‌و نه‌یده‌زانی سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵًدانی ئه‌م حزبانه كه‌ی بووه! ، هه‌ندێ كه‌سیش كه قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌كرد له ته‌له‌فۆنه‌كاندا زۆریان كه‌كاری ئیسلامی ده‌ستی پێ كردووه ئه‌و چاوی به دنیا هه‌ڵنه‌هێناوه و ئاگای له دنیایواقیع نه‌بووه، ئه‌و حزبانه‌ش كه‌هه‌ن له گۆره‌پانی كوردستاندا به‌قه‌ده‌ر ته‌مه‌نی هه‌ندێك له‌و كه‌سانه خه‌باتی سیاسی‌و چه‌كداری هه‌بووه، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی سه‌رنجه چونكه كاتێك باس له‌مه‌سه‌له‌یه‌ك ده‌كرێت ده‌بێت یه‌كه‌م جار لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بانگ بكرێت‌و پاشان كه‌سانێك بانگ بكرێت پسپۆر‌و شاره‌زایی ته‌واویان هه‌بێت له‌و بواره‌دا‌و قسه‌و باسه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ره‌تێكی زانستی‌و ئه‌كادیمی‌و واقیعیانه بن نه‌ك ته‌نها چه‌ند كه‌سانێك كه هه‌ندێك قسه‌ی فێركراوه‌و ده‌هێنرێته سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن‌و ده‌یڵێنه‌وه.
2. له كاتێكدا حزبه ئیسلامیه‌كان هاتونه‌ته سه‌ر گۆره‌پانی خه‌بات‌و خوێن‌و عه‌ره‌قیان رشتووه له پێناو پاراستنی موقه‌ده‌ساتی ئیسلامیی‌و داكۆكیان كردووه له‌سه‌ر مه‌زڵومیه‌تی میلله‌تی كورد ئه‌وكاته بۆچی كه‌س نه‌بوو بڵێ حزبی ئیسلامیی پێویست نیه؟! له كاتێكدا پێشمه‌رگه‌كانی ئیسلام خوێنیان ده‌رشت‌و سه‌دان قوتابی رابوونی ئیسلامیی له‌به‌ر خاتری سه‌ربه‌رزی دین‌و میلله‌تی كورد وازیان له خوێندن هێنا له پێناو نه‌كردنی جیش شه‌عبی له هاوینه‌كاندا‌و به هه‌زاره‌ها له لاوانمان ئاواره بوون‌و ده‌ربه‌ده‌ری وڵاتان بووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رازی نه‌بوون به‌هه‌ڵگرتنی وه‌ره‌قه‌ی موسته‌شارێك له‌و به‌ناو رۆژنامه‌نوس‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه نه‌ك ئیمزایه‌ك یان وه‌ره‌قه‌یه‌ك هه‌ڵبگرێت ،به‌ڵكو له‌و كاته‌دا بوو بوونه سیخوڕ‌و قه‌له‌م به‌ده‌ستی حزبی به‌عس، ئێستا ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت بوونی حزبی ئیسلامیی بخه‌نه‌ژێر پرسیاره‌وه!!
3. پێِش روودانی 11ی سێپته‌مبه‌ر جیهان گیرۆده‌ی چه‌ندین قه‌یرانی جۆراوجۆر بوو بوو، له‌وانه‌ش بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئایدز، برسێتی، بڵابونه‌وه‌ی ماده بێهۆش كه‌ره‌كان، پێشێل كاری مافی مرۆڤ كه به‌ملیۆنه‌ها كه‌س ساڵانه‌ده‌بوونه قوربانی ئه‌و قه‌یرانانه‌و به ملیاره‌ها دۆلاریش سه‌رف ده‌كرا له‌و پێناوه‌دا، به‌ڵام لێره‌دا پرسیارێك دێته پێشه‌وه بۆچی ته‌حالوفێكی جیهانی دروست نه‌كرا بۆ روو به‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه‌كه‌هه‌ر هه‌مووی زیان به مرۆڤایه‌تی ده‌گه‌یه‌نێت‌و مافه‌كانی پێشێل ده‌كات‌و ئه‌و قه‌یرانانه‌ش دژ به دۆزی مرۆڤ‌و خواسته‌كانیه‌تی ،به‌ڵام نه‌مان بینی هیچ هه‌نگاوێگی جدی بگیرێـته به‌ر بۆ له‌ناو بردن‌و كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانانه؟!! ، له‌م ماوه‌یه‌دا یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆكاری هاتوچۆ ده‌كوژرێن زۆر زیاترن له‌وكه‌سانه‌ی به رووداوه‌كانی ئیرهاب تیاده‌چن. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی ئیرهاب مه‌سه‌له‌یه‌كه په‌یوه‌ست به ده‌سه‌ڵاتی حاكمه‌كانه‌وه هه‌یه باس‌و خواستی له‌سه‌ر ده‌كرێت‌و تحالوفی جیهانی بۆ پێك ده‌هێنرێت، به‌ڵام كێشه‌كانی تر به‌و شێوه‌یه بایه‌خی پێ نادرێت ، كوردستانیش به‌هه‌مان شێوه تووشی هه‌مان قه‌یران بووه‌ته‌وه!! باشه بۆچی باس له‌كێشه‌ی هاتنه ناوه‌وه‌ی ماده بێهۆشكه‌ره‌كان ناكرێت كه ئێستا له سنوره‌كانی كوردستانه‌وه دێته ناو كوردستان‌و خه‌ریكه لاوه‌كانمان گیرۆده‌ی ئه‌و ده‌رده‌ین ؟ بۆچی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه ئینكاری‌و په‌رده‌پۆشی نه‌خۆشی ئایدز ده‌كرێت له كوردستاندا‌و چاره‌سه‌ری بۆ ناكرێت؟ ، مسه‌له‌ی فه‌سادی ئیداری‌و دارایی ناو ده‌زگاكان بۆ چی باس لێوه ناكرێت كه هه‌موو هاوڵاتیان گیرۆده‌ی بوون؟ به پێ‌ی راپۆرتی رێكخراوی (icsp) رێژه‌ی گه‌نده‌ڵی له عێراقدا كه تێدا گه‌شتووه‌ته 126% ، بێ پلانی‌و نه‌خشه‌ی كاری ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم بڕینی كاره‌با، كه‌می ئاو، كێشه‌ی به‌نزین‌و سوته‌مه‌نی، كێشه‌ی رۆژانه‌یه كه پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێت به‌ڵام رۆشنبیر‌و رووناكبیره‌كان ده‌رۆن باس له مه‌سه‌له‌یه‌ك ده‌كه‌ن كه‌به‌و سه‌ر پێیه‌وه چاره‌سه‌ر ناكرێت!! .
4. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بۆیه خراوه‌ته روو دژایه‌تی كردنی خودی ئیسلامه نه‌ك حزبی ئیسلامیی و مه‌سه‌له‌كه دژایه‌تی كردنی موقه‌ده‌ساتی ئیسلامیه نه‌ك خودی حزبه ئیسلامیه‌كان، چونكه زۆر جار بابه‌ته‌كانی رۆژنامه‌كان‌و گفتوگۆ‌و سیمیناره‌كان به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌ك ده‌برا كه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به حزبی ئیسلامیییه‌وه نیه ، به‌ڵكو په‌یوه‌سته به خودی ئیسلامه‌وه وه‌ك بوارنه‌دان به‌ریش هێشتنه‌وه به زۆر‌و سه‌رپۆش لادان له ئافره‌تان، بانگدان به كوردی، رێگرتن له‌نوێژكردنی عیشا له مزگه‌وت، كه‌ئه‌مانه‌ش دروشم ودیارده‌ی ئیسلامین په‌یوه‌ستن به هه‌موو تاكێكی كورده‌وه‌و هه‌موو میلله‌ته‌كه‌مان ده‌گرێته‌وه كه 98% ی زیاتر شوناسنامه‌ی ئیسلامیی هه‌یه‌و دروشمه‌كانی ئیسلام پیاده‌كات‌و په‌یوه‌ست نیه به حزبه ئیسلامیه‌كانه‌وه.
5. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بۆ ئه‌وه نییه چاره‌سه‌ری تیرۆر بكرێت، وه‌ك هه‌ندێكیان ئاماژی پێ ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت چاره‌سه‌ری تیرۆر بكرێت پێویسته بزانن كه چاره‌سه‌ری تیرۆر چاره‌سه‌ری سیاسی‌و ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فیكری ده‌وێت تیرۆر ته‌نها به‌هێز‌و توند‌و تیژی له‌ناو ناچێت، وه ئیسلامیه‌كانیش گرنگترین فاكته‌رین بۆ چاره‌سه‌ری دیارده‌ی تیرۆر نه‌ك ناو بردنی ئیسلام به‌سه‌رچاوه‌ی تیرۆر، چونكه ئیسلامیه‌كان خۆیان قوربانی تیرۆرن (عومه‌ری كوری خه‌تتاب و عوسمان كوری عه‌ففان‌و عه‌لی كوری ئه‌بی تالیب) له مێژووی ئیسلامدا دیاریترین به‌ڵگه‌ن كه ئیسلامه‌كان تیرۆر كراون، وه‌له‌سه‌رده‌می ئێستاشدا حسن به‌ناو عه‌بدالله عه‌زام‌و ئه‌حمه‌د یاسین‌و خوشكه به‌نان تیرۆر‌كراون ،له‌به‌رئه‌وه پێویسته پردی تێگه‌یشتن و حیوار له نێوان ئیسلامیه‌كان وحزبه عه‌لمانی‌و نه‌ته‌وه‌یه‌كان دروست بكرێت بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و دیارده‌یه نه‌ك ئیسلام به‌سه‌رچاوه‌ی تیرۆر ده‌ستنیشان بكرێت‌و حزبه ئیسلامیه‌كانیش به لانه‌ی ئیرهاب ناوببرێت، یه‌كێك له خاڵه گرنگ‌و سه‌ره‌كیه‌كانی پێویست بوونی حزبی ئیسلامیی‌و هاوكاری كردنیان بریتییه له كه‌م كردنه‌وه‌ی دیارده‌ی تیرۆر، چونكه یه‌كێك له بنه‌ماكانی چاره‌سه‌ری ئه‌و دیارده‌یه بواره فكریه‌كه‌یه‌تی كه ئه‌ویش به‌وه ده‌بێت لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار‌و میدیاكان زیاتر بوار بده‌نه حزبه ئیسلامیه‌كان كه بێنه ڕوو وباس له مه‌سه‌له هه‌نوكی‌و گرنگه‌كان بكه‌ن تا به‌هه‌موو لایه‌ك ئه‌و دیارده‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین‌و هه‌روه‌ها ئه‌و مه‌ترسیانه‌ش كه‌له داهاتوودا رووبه‌رووی كوردستان ده‌بێته‌وه نه‌ك باس له‌مه‌منوع كردنی حزبی ئیسلامیی‌و دیارده‌ی ئیسلامی بكرێت.
16/8/2005

