خوێنده‌ویه‌ك بۆ ره‌شنوسی ده‌ستوری عێراق
سه‌ره‌تا بوونی ده‌ستور له‌هه‌ر ده‌وڵه‌تێكدانیشانه‌ی هوشیاری‌و زیندووی ئه‌و گه‌له‌یه‌و بناغه‌ی بنیات نان‌و پیشكه‌وتنی ئه‌و وڵاته‌یه. كه‌له راستیدا هه‌ر چه‌نده ئه‌م ده‌ستوره‌ش كه‌م‌و كورتی‌و تێبینی هه‌بێت له‌سه‌ری،به‌ڵام جێگه‌ی دڵخۆشی‌و ئومێد‌و هیوای ئێستا‌و داهاتوو، پااشن شێوازی دانانی ده‌ستوره‌كه‌ش زیارت دڵخۆشكه‌ر‌و ئومێد به‌خشه، چونكه وه‌ك ده‌زانین حزبی به‌عس كه ده‌ستورێكی كاتی دانابوو دارێژه‌و نوسینه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستوره له سه‌ركردایه‌تی حزبی به‌عس له عێراقدا تێده‌په‌ڕێ‌و خۆیان چۆنیان بوویستایه وایان داده‌نا‌و حسابیان بۆ هیچ حزب‌و لایه‌ن‌و نه‌ته‌وه ومه‌زهه‌ب‌و توێژێكی تر نه‌ده‌كرد، به‌ڵام ده‌بینین له‌م لیژنه‌دا كه‌ره‌ش نوسی ده‌ستوره‌كه‌یان نوسیوه هه‌موو چین‌و توێژه‌كانی تیدا بووه له‌كورد‌و عه‌ره‌ب‌وتوركمان‌و ئاشوری‌و شیعه‌و نوێنه‌ری زۆرێك له حزبه‌كان، پاشان ئه‌م ده‌ستوره ده‌خرێته به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر له 15/10/2005 دا بۆ ئوه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت كه‌ئه‌مه‌ش له راستیدا هه‌نگاوێكی نوێ‌یه‌و وه‌رچه‌خانێكی به‌هێزه بۆ گه‌لی عێراق به‌گشتی‌و كوردستان به‌تایبه‌تی كه ئه‌و كاته جه‌ماوه‌ر ده‌بێته خاوه‌نی ده‌ستور‌و خۆی ده‌نگی له‌سه‌رده‌دات.
وه‌ئه‌گه‌ر خوێنده‌وه‌یه‌كی خێراش به‌ده‌ستورێكدا بكه‌ین ئه‌وه‌ی زۆر جێگه‌ی دڵخۆشییه‌و كه گه‌لانی عێراق‌و كوردستان چ له ئاست حزب‌و لایه‌ن‌و تاكه‌كانه‌وه‌چه‌ندین لێی ساڵه بێ به‌ش بوون‌و چاوه‌ڕێ ئه‌و ساته بوون بریتییه له‌به‌ش دووه‌م له‌ماده‌ی (14) وه ده‌ست پێ ده‌كات تا مادده‌ی (45) كه په‌یوه‌سته‌ه به‌ماف‌و ئه‌ركی له بواری مه‌جه‌نی‌و سیاسیه‌وه كه له راستیدا گه‌ر بكرێت ئه‌و ماددانه بچه‌سپێت كه ده‌ستوریش ده‌بێت بچه‌سپێت‌و نابێت ژێر بخرێت ئه‌و كاته هه‌موو هاوڵاتیان ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر و ئازاد ده‌بنین‌و جارێكی تر چه‌وساندنه‌وه‌ی سیاسی‌و فكری و تیرۆركردن‌و رفاندن نابینه‌وه به‌ناوی به‌رقه‌راركردنی ئاسایش‌و ئاشتی وجێ‌به‌جێ كردنی یاسا، چونكه ه‌وه‌ی كێشه‌ی ئه‌م گه‌له بووه به‌ناوی یاساوه پێشێلكاری یاسا كراوه ، به‌ناوی ده‌وڵه‌ته مافه‌كانی مرۆڤ و مافی ژین زه‌وت كراوه، به‌ڵام له‌م ده‌ستوره‌دا به‌راستی مافی سیاسی‌و ژیان‌و موماره‌سه‌ی كاری شه‌خصی له ئاستێكی به‌رزدایه‌و زۆرێك له خواسته‌كانی هاوڵاتیان دیچنه دی‌و له‌دایكبوونێكی نوێ‌ی هاوڵاتیانه له عێراقدا به‌گشتی، پاشان به‌شی سێیه‌م له‌ماده‌ی (85 بۆ ماده‌ی 92) كه تا ئێستا له‌عێراق‌و كوردستانیشدا به‌و شێوه نه‌بوو كه بریتییه له ئازادی وسه‌ربه‌خۆی دادگا له بریار‌و حوكمه‌كانیدا‌و دوو له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و په‌یوه‌ست نه‌بوونی ده‌زگای قه‌زایه ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعی‌و ته‌نفزییه‌وه ئه‌مه‌ش هیوایه‌كی تر ده‌به‌خشێت به‌ژیانی سیاسی‌و ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی تاكه‌كان ،وه له‌كاتی كێشه‌و سته‌مێكدا ده‌توانن په‌نابه‌رێته ئه‌و دادگایانه‌و دادگاش له‌مه‌ولا ده‌سه‌ڵات‌و نرخێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و حوكم‌و بریاره‌كانیبه‌های تایبه‌تیان ده‌بێت ، هه‌روه‌ها خاڵێكی تری دڵخۆشكه‌ر ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتـی ته‌شرعی له‌دوو ئه‌نجومه‌ن پێك دێت ئه‌نجومه‌نێكیان له‌سه‌ر رێژه‌ی دانیشتوان ده‌ستنیشان ده‌كرێت كه به ئه‌نجومه‌نی نواب ناوده‌برێت‌و ئه‌نجومه‌نێكیان له زۆرینه‌ی هه‌رێم‌و پارێزگایانه‌ی كه هه‌رێمیان پێك ننه‌هێناوه ، كه ئه‌مه‌ش پێی ده‌وترێت (مجلس الإتحاد) كه‌له ماده‌ی (63) هاتووه كه له راستیدا ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ بوارنه‌دان ه چه‌وساندنه‌وه‌ی مه‌زهه‌بی‌و نه‌ته‌وه‌یی له‌لایه‌ن زۆرینه بۆ كه‌مینه‌و زه‌مانی ده‌ستخستنی مافه له لایه‌ن هه‌موو چین‌و توێژه‌كانی گه‌لانی عێراقه‌وه، جگه له‌مانه‌ش ئه‌م ده‌ستوره پارێزگاری له شوناسنامه‌ی ئیسلامیی ئه‌م گه‌له‌ی چه‌سپاندووه‌و سنوری داناوه كه پاریزگاری له‌دین‌و ره‌وشت‌و كه‌لتوری ئه‌م میلله‌ته بكرێت‌و ئه‌م میلله‌ته وه میلله‌تێكی ره‌سه‌نی موسلمان بناسێنرێت هه‌ر چه‌نده له ئاستی پێویستیشدا نییه به‌ڵام له راستیدا هه‌نگاوێكی ئیجابی‌و چاك نراوه له‌و بواره‌دا‌و له بواری نه‌ته‌وه‌یشه‌وه تا راده‌یه‌ك مافه‌كانی گه‌لی كورد ده‌ستنیشان كراوه‌و هه‌ندێك له ئامانج‌و خواسته‌كانی ئه‌م میلله‌ته هاتونه‌ته دی له‌و باوه‌ره‌شدام له‌م بارودۆخه‌و كاته‌شدا هه‌ر ئه‌وه‌ندی ده‌كرێت‌و زلهێزه‌كان زیاتر بوار به كورد ناده‌ن له‌م سنوره تێپه‌رێت‌و ئه‌مه‌ش به‌ده‌ستكه‌وتێك داده‌نرێت‌و سه‌ره‌تایه كه بۆ میلله‌تی كورد كه له داهاتوودا ته‌واوی خوسات‌و هیواكانی بێنێته دی، وه‌ئه‌وه‌ی جیچگه‌ی ره‌خنه‌و تێبینییه ئه‌وه‌یه زۆرێك له به‌ند‌و ماده‌كانی ئه‌م ده‌ستوره هه‌ڵپه‌ستراوه‌به ووشه‌ی( تنڤیم بقانون) كه‌له داهاتوودا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیه‌وه داده‌نرێت‌و ئه‌م بابه‌تانه یه‌ك لایی ده‌كرێته‌وه كه له‌و بواره‌دان ئه‌مه‌ش دڵه‌ڕاوكێ‌و كێشمه كێشی له‌سه‌ره دروست ده‌بێت‌و زیاتر ده‌نگی حزبی‌و رێكه‌وتنی پێوه دیار ده‌بێت تا مافی هاوڵاتیان‌و به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌كه هه‌روه‌ها له ماده‌ی (116) هاتووه كه هه‌ر پارێزگایه‌ك بۆی هه‌یه ببنێت به‌هه‌ر بریارێك كه‌له راستیدا ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی قانونی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ته كه دواتر ئه‌و قانونه بناغه‌ی ده‌ستوره پاشان دانانی یه‌ك پارێزگا به هه‌رێم هه‌ر چه‌نده كۆمه‌ڵه مه‌رج‌و كۆسپێكی بۆ دانراوه، به‌ڵام زۆر نه‌گونجاوه‌له رووی ئابوری‌و سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه بۆ ئێستای عێراق و دامه‌زارندنی ئه‌م هه‌موو حكومه‌ته هه‌رێمیانه زۆرترینی سه‌روه‌تی عێراق ده‌بات به‌ناوی دامه‌زراندنی ئیداریات‌و پێكهێنانی حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی ، پاشان ئێمه‌ده‌زانین كه‌ئه‌و پارێزگایانه له‌سه‌ر بنه‌مای رێژه‌ی دانیشتوان دانه‌مه‌زراون‌و حزبی به‌عس كه‌ئه‌و پارێزگایانه‌ی ده‌ستنیشان كردووه زیاتر له‌دابه‌ش كردنێكی حزبی ده‌چێت نه‌ك دابه‌ش كردنێكی ئیداری كه رێژه‌ی دانیشتوان‌و جوگرافیا لێك بدرێته‌وه، پاشان ده‌ستنیشان كردنی سه‌رۆك كۆمار كه‌له ماده‌ی (68)دا هاتووه كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نواب سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵده‌بژێرێت كه ئه‌م ماده‌یه‌ش نه‌گونجاوه له‌گه‌ڵا ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا كه هه‌موو جیهان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕوات كه سه‌رۆك له‌لایه‌ن گه‌له‌وه به راسته‌وخۆ هه‌ڵبژێرێت‌و ده‌ستنیشان بكرێت نه‌ك بكرێته ماده‌یه‌كی به‌هێز بۆ دانوستان‌و گفتوگۆ له‌نێوان حزب‌و لایه‌نه‌كاندا كه ئه‌مه‌ش له راستیدا موقعی سه‌رۆك كۆمار بێ هێز ده‌كات‌و هه‌میشه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و میلله‌ته ناگه‌یه‌نێت به‌ڵكو مه‌بده‌ئی توافق هه‌میشه ده‌كات له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا له كاتێكدا بۆ سه‌رۆك وه‌زیران كێ زۆرینه به‌ده‌ست بهێنێت له به‌رله‌مان له‌و كوتله‌یه ده‌ستنیشان ده‌كرێت له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه.
و كۆتا سه‌رنجم ئه‌وه‌یه كه له‌م ده‌ستوره‌دا به‌راشكاوی ئاماژه كراوه به كۆتایی هاتنی ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعی‌و ته‌نفیزی هه‌ر چوار ساڵا جارێك دابه‌ش نه‌كردنی ده‌سه‌ڵات بۆ تاك‌و گروپ‌و لایه‌نێك كه‌به‌راستی ئه‌وه‌ش فاكته‌رێكی به‌هێزه بۆ دروست نه‌بوونی دیكتاتۆریه‌تی تاكی‌و حزبی‌و ئه‌مه‌ش جه‌ماوه‌ر دڵنیاده‌كاته‌وه له داهاتووی خۆیان.

