ڕێكخستنی ئیسلامی به ئاڕاسته‌یه‌كی نوێ
ریكخستن له‌روه تیۆریه‌كه‌یه‌وه بریتیه له یه‌كیك له كۆله‌كه‌كانی به‌ریوه‌بردن ، وه به‌ریوه‌بردن پیك دیت له( نه‌خشه كیشان- ریكخستن – په‌یوه‌ندی- چاودیری) واته به‌شیوه‌یه‌كی گشتی ریكخستن به‌شیكی گرنگ وسه‌ره‌كی به‌ریوه‌بردنه ، وه‌به‌ریوبه‌ردن دووجۆره به‌ریوه‌بردنی تاكه‌كان وه‌به‌ریوبه‌ردنی كاره‌كان، وه‌چه‌مكی ریكخستن له‌به‌ریوبه‌ردنی كاره‌كان له به‌ریوه‌بردنی تاكه‌كان زۆر جیاوازه، له‌به‌ره‌یوه‌بردنی كاردا ریكخستن واته ریكخستنی كاره‌كان و بونی سیسته‌م و یاسا وپره‌نسیپی شیاو گونجاو بۆكاره‌كان به‌جۆریك كه به‌كه‌مترین كات زۆرترین به‌رهه‌م بهینریته‌دی وه چاكترین جۆر به‌رهه‌م بهینریت، به‌لام له به‌ریوبه‌ردنی تاكه‌كاندا ریكخستن واته ریكخستنی تاكه‌كان به‌جۆریك هه‌رتاكیك شوین وپله وكارو ماف وئه‌ركی خۆی بزانیت و پیشیلكاری وتیكه‌ل بوون دروست نه‌بیت له نیوان كار وئه‌رك ومافه‌كاندا وه كه‌سی شیاو له‌وشوینی شیاودا دابنریت.
ریكخستنی تاكه‌كان واته بونی سیسته‌میك كه‌تاكه‌كان ببه‌ستیت به‌یه‌كه‌وه ، ریكخستنی تاكه‌كان واته مه‌یدانی كاركردنی تاكه‌كان به‌پی پسپۆری وتوانای خۆیان ، ریكخستنی تاكه‌كان واته مه‌له‌بندیكی په‌روه‌رده‌یی وفیركردن بۆ پیگه‌یاندن ورۆشنبیركردنی هاوولاتیانه. پیوسته ئیمه ریكخستن له‌كاری هه‌والگری جودا بكینه‌وه، هه‌والگری هه‌موو بنه‌ماوسیسته‌مه‌كانی به‌نهینی پیاده‌ده‌كریت و روون وئاشكرانابیت ته‌نانه‌ت بۆ فه‌رمانبه‌رانی نیو ده‌زگاكه‌ش، به‌لام ریكخستن ده‌بیت سیسته‌م وبنه‌ماكانی ئاشكرابیت و روون وشه‌فاف بیت. وه ریكخستن جودایه له‌كاری سه‌ربازی و روبه‌رووبونه‌وه، ریكخستن له‌ئه‌مرۆدا بریته له پردی په‌یوه‌ندی نیوان جه‌ماوه‌ر وحزب ، ریكخستن بریتیه له‌نوێنه‌رانی حزب له‌ناوخه‌لكدا ، ریكخستنه‌كان جه‌نگاوه‌ری ناو شه‌ر و مه‌یدانی روبه‌رو بونه‌وه نین كه بیانه‌وێت به‌رانبه‌ره‌كانیان له‌ناو ببه‌ن ،به‌لكو پیویسته ریكخستنه‌كان بینه مه‌یدان بۆ ئه‌وه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ل ریكبخات له‌ناو حزبدا.
وه ئه‌وه‌ی به‌لگه نه‌ویسته ریكخستن میكانیزمیكه وئه‌گه‌ری گۆرانكاری به به‌رده‌وامی هه‌یه، سیسته‌م وشیوه‌ی ریكخستن له‌كاتیكه‌وه بۆكاتیك وه‌له‌شوینكه‌وه‌بۆشوینیك وه له قۆناغیكه‌وه بۆقۆناغیك ده‌گۆریت، ریكخستنی ئیسلامیه‌كان ونه‌ته‌وه‌ییه‌كانیش له‌كوردستان له‌رابردودا زیاتر شیوه وشیوازه‌كه‌ی له ریكخستنی پارت وریكخراوه چه‌په‌كان وریكخستنی برایانی موسلمان وه‌رگیراوه، ئه‌و دووجۆره ئه‌زمونه‌ش له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌كارهاتوه له‌كاتیكدا كه بارودۆخی زانستی وپه‌یوه‌ندیه‌كان له‌ئاستی ئیستادا نه‌بوه، بارودۆخی سیاسی وهۆشیاری تاكه‌كان سه‌ره‌تایی بووه ، سیسته‌می سیاسی ده‌وله‌تان و شیوه‌ی كاری سیاسی به‌م جۆره‌ی ئیستا نه‌بوه، به‌لام له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست ویه‌ك شیوه‌كانی ژیان وئاسته‌كان زۆر گۆرانی‌یان به‌سه‌رداهاتووه، بۆیه پیویسته شیوه‌ی ریكخستن و شیواز و میكانیزم و ناو وه پله‌به‌ندیه‌كانی ریكخستنی ئیسلامی گۆرانكارییان به‌سه‌ردا بیت تا له‌ئاست گۆررانكاری وئاستی سه‌رده‌مدا بین، بۆنمونه له‌رووی مه‌رجی ئه‌ندامیه‌تی بۆناوكۆمه‌ل پیوسته مه‌رجه‌كان سوك بكه‌ین وسنوره‌كانی نیوان كۆمه‌ل وخه‌لكی كوردستان نزیك بكه‌ینه‌وه، وخۆمان به‌به‌شیك له‌میلله‌تی خۆمان بزانینن و كۆمه‌ل وریكخستنه‌كانی خۆجیایی ودووره‌په‌ریزی نه‌كه‌ن له‌گه‌ل خه‌لك، پیویسته ئه‌و چه‌مكه راست بكریته‌وه كه ریكخستن ته‌نها بۆ چین وتویژیكه‌وناكریت ده‌رگای والا بكه‌ین بۆخه‌لك به‌پیچه‌وانه‌وه ئیمه پیوسته به دیدگایه‌كی ئیسلامیانه بیربكه‌ینه‌وه كه ئه‌م دینه بۆهه‌موو خه‌لكی هاتووه وخوای گه‌وره‌به به‌زه‌یی ناوی هیناوه( وما ارسلناك الا رحمه للعالمین) ریكخستنیش میكانیزمه‌بۆ ناساندان وئاشنا كردنی دینی ئیسلام به‌جه‌ماوه‌ر به‌بی جیاوازی، له‌به‌ر ئه‌وه نابیت وناكریت دیواری ئه‌ستور له‌نیوان ریكخستن وجه‌ماوه‌ردا دروست بكریت. وه ریكخستنی ئیسلامی ده‌بیت جیگه‌ی هه‌موو چین وتویژه‌كانی تیداده‌بیته‌وه، هه‌ر چۆن هاوه‌له‌كانی پیغه‌مبه صلی الله علیه وسلم هه‌موو جۆره ره‌نگ وره‌گه‌ز مرۆڤه‌كانی تیدابوو به جیاوازی له توانا ی هزری وجه‌سته‌یی وزانستیه‌یه‌كان، بۆنمونه كه‌سانی سه‌ركرده‌ی له‌خۆگرتوه وه‌ك ئه‌بو به‌كر وعومه‌ر به‌لام له‌هه‌مان كاتدا هاوه‌لانی زۆر هه‌ن كه هه‌بوون وناوناونیشیان نه‌بووه ورۆلیكی سه‌ره‌كیان نه‌بووه له‌و كاته‌دا بۆنمونه له حه‌جی مال ئاوایدا كه پیغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم ووتار بۆ سه‌دهه‌زار له هاوه‌لانی ده‌دات به‌لام ناوی هه‌موو ئه‌وهاوه‌لانه‌ی پیغه‌مبه‌ر له میژوودا ناویان تۆمارنه‌كراون؟ وه له هاوه‌لانی پیغه‌مبه‌ر ده‌وله‌مه‌ندی وه‌ك عوسمانی كوری عه‌فان وعبدالرحمانی كوری عه‌وفی تیداببوه به‌لام له‌هه‌مانكاتدا بلالی حه‌به‌شی و صوهیبی رۆمی تیدابوه، وه سه‌ركده‌ی سه‌ربازی وه‌ك خالیدی كوری وه‌لید وعه‌مری كوری عاصی تیدابووه وه له‌هه‌مانكاتدا له رووی زانستیه‌وه نمونه‌ی وه‌ك عه‌بدوللای كوری عومه‌ر وعه‌بدوللای كوری مه‌سعودی تیداهه‌لكه‌وتوه، به‌لام له‌هاوه‌للانیش هه‌بووه نه له‌رووی سه‌ربازیه‌وه و نه له‌رووی زانستیه‌وه له وئاسته‌دا نه‌بووه. وه له‌هه‌مانكاتدا پیویسته شیوه‌ی پله به‌ندیش له ریكخستنه‌كان له‌و شیوازه‌كلاسیكه‌ی رابردووخۆمان رزگار بكه‌ین، چونكه پله‌به‌ندی له‌قۆناغه‌كانی رابردوودا ریژه‌یه‌كی زۆر پله ده‌ست نیشانكرابوو بۆ به‌خشینی پله‌ی ئه‌ندامیه‌تی به كه‌سیك ئاره‌زومه‌ندبوایه بۆكاری سیاسی، وه‌زۆری پله‌كانی ریكخستن به‌هۆی ئه‌وه‌وه بووه كه زۆربه‌ی حزبه‌كان له‌قۆناغی نهیندا بوون دروست بوون، وه حزبه‌كان به‌نهینی كاروباریان ئه‌نجام داون، به‌لام بی گومان ئیستا بارودۆخه‌كه گۆراوه وئازادیه سیاسیه‌كان تاراده‌یه‌ك به‌رپاكراوه وسته‌مه سیاسی و فه‌رهه‌نگیه‌كان كه‌مكراوه‌ته‌وه،بۆیه ئه‌و هه‌موو پله‌به‌ندیه پیویسته نه‌مینت وپله‌كان كه‌مبكرینه‌وه به‌جۆریك له‌گه‌ل پیشكه‌وتنی هۆشیاری و سیاسی خه‌لك بوگنجیت .
گۆرانكاری له ره‌وتی ریكخستن ته‌نها ئه‌و چه‌ند مه‌سه‌له‌یه ناگریته‌وه كه ئاماژه‌مان پیكرد، به‌لكوپیوستیه‌كی هه‌نوكییه‌وه كه كاروباری ریكخستن له‌رووی شیوازی كۆبونه‌وه وشیوه‌ی پرۆگرامی په‌روه‌ده‌یی وشیوه‌ی ووتنه‌وه‌ی پرۆگرامه‌كه و په‌یوه‌ندی ریكخستنه‌كان له‌گه‌ل ریكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان گۆرانكاریان به‌سه‌ردا بیت ئه‌وه‌ش بیگومان په‌یوه‌سته توانامادییه‌كان وتوانای ریكخستنه‌كان وشوێنی جگرافی ده‌گۆردریت.
24-12-2009
هه‌ولیر

