قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕه‌وتی ڕۆژنامه‌نوسی كوردی
مایك: ڕه‌وتی ڕۆژنامه‌نوسی له كوردستان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت ؟ ئایا وه‌ك په‌رله‌مانتارێك ڕۆژنامه ئه‌هلییه‌كان چۆن ده‌بینن؟
ئارام قادر ـ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان:
زۆر ده‌ستخۆشی له ڕۆژنامه‌نوسه ئازاده‌كان ده‌كه‌م‌و زۆر ئومێدم هه‌یه به ڕۆژنامه ئه‌هلییه‌كان كه توانیویانه بۆشاییه‌كی زۆر گه‌وره پڕبكه‌نه‌وه له ڕاگه‌یاندنی كوردیدا، چونكه زۆر پێویسته ڕاگه‌یاندن له كوردستان له كۆنترۆڵی حزب‌و ده‌سه‌ڵاتدا ده‌ربهێنرێت، ئه‌وه‌ش مانای وانیه ڕۆژنامه‌كان‌و ڕۆژنامه‌نوسان به ڕه‌هایی‌و بێ‌سنوور بن چونكه ئازادیش پره‌نسیپ‌و یاسای خۆی هه‌یه‌و پێویسته پارێزگاری له یاسا‌و ئادابی گشتی بكه‌ن، به‌هێز كردنی ئازادی ڕۆژنامه‌نوسی و نه‌هێشتنی كه‌موكورتییه‌كان دولایه‌نه‌یه، واته ئه‌ركی ده‌سه‌ڵات و رۆژنامه‌نوسانه له‌یه‌ك كاتدا.
سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵات تا ئێستا بواری وه‌رگرتنی زانیاری بۆ رۆژنامه‌نوسان نه‌كراوه‌ته‌وه‌و به‌رنامه‌یه‌ك نیه كه ڕۆژنامه‌نوسان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی‌و یاسایی بتوانن هه‌موو زانیارییه‌كان وه‌ربگرن،و له زۆربه‌ی كاته‌كاندا ده‌رگاكانیان به‌رانبه‌ر داخراوه ئه‌مه‌ش رۆژنامه‌نوسانی ناچار كردووه كه په‌نا بۆ ده‌زگا نهێنییه‌كان ببه‌ن بۆ وه‌رگرتنی هه‌واڵ‌و زانیاری، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای ئه‌و هه‌لانه‌یه كه رۆژنامه‌نوسان بخاته هه‌ڵه‌وه و ڕۆژنامه‌كانیش بكه‌ونه ژێر پرسیاره‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌رشانی په‌رله‌مانتاران كه هه‌وڵبده‌ن یاسای گونجاو ده‌ربكه‌ن بۆ بوار ڕه‌خساندن بۆ هه‌موو ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان كه به ئاسانی هه‌واڵ‌و زانیارییه‌كانیان ده‌ستبكه‌وێت.
پێویسته بودجه‌ی دیار‌و گونجاو بۆ ڕۆژنامه ئه‌هلییه‌كان وده‌زگا ڕاگه‌یاندنه سه‌ربه‌خۆكان ده‌سنیشان بكرێت‌و بكرێته كردار له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه چونكه ئه‌وه ته‌نیا ڕێگه‌یه كه حكومه‌ت بیگرێته به‌ر بۆ بوار نه‌دان له ده‌ستێوه‌ردانی كوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته دراوسێكان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌یانه‌وێت كیشه بۆ گه‌لی كورد دروست بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی له سه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان پێویسته ئه‌وه‌یه كه پابه‌ندبن به بنه‌ما‌و ئیتیكی رۆژنامه‌نوسییه‌وه له نوسینی هه‌واڵ‌و ده‌سخستنی زانیارییه‌كان‌و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌و زانیاریانه.
بۆ نمونه له پێگه‌ی (ستانده‌ر) هه‌واڵێك بڵاوكراوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌مه‌كته‌بی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه گوایه رۆژی جه‌ژن پێشوازی له میوانان نه‌كراوه ئه‌وهه‌واڵه جگه له‌وه‌ی كه حه‌قیقه‌ته‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه نیه له‌هه‌مانكاتدا شیوه‌ی هه‌واڵ داڕشتن‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ به‌و شێوه‌یه نابێت دابرێژرێت، پێوسته كه ڕۆژنامه‌نوس هه‌ر هه‌واڵێك ده‌س ده‌خات ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی بكاته‌وه به خاوه‌ن هه‌واڵه‌كه كه‌مه‌كته‌بی ئه‌میره‌و دووپاتی ئه‌وه بكاته‌وه ئایا ئه‌م هه‌واڵه ڕاسته یان هه‌ڵبه‌ستراوه یان هه‌واڵێكه و زیاده‌ی پێوه‌نراوه، سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵیش به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی گه‌وره‌یه، نابێت هه‌واڵ له سه‌رچاوه‌ی نه‌زانراوه‌وه وه‌ربگیرێت چونكه ئه‌وه‌ش له ڕاستگۆیی و پاكێتی ڕۆژنامه‌كان كه‌مده‌كاه‌ته‌وه‌و ڕۆژنامه‌ش ئاماده بێت كه ناوی سه‌رچاوه‌كه ئاشكرا بكات به‌و مه‌رجه‌ش هه‌واله‌كه وه‌ربگرێت‌و ئاماده‌بێت بڵاوی بكاته‌وه، چونكه ڕاگه‌یاندنی ئازاد بۆ ئه‌وه‌یه ببێته ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م بۆ چاكسازی‌و ڕێكخستنه‌وه‌ی ژیانی هاوڵاتیان نه‌ك ببێته ده‌سه‌ڵاتی ته‌شهیركردن‌و ناشیرنكردنی هاوڵاتیانی كوردستان به جیاوازی پێگه‌و پله‌كانیان .

