هه‌ندێك ده‌نگۆ هه‌یه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی كاروباری سیاسی له كاروباری بانگه‌واز ...
- به‌ڵێ، ئه‌و بیرۆكه هه‌یه له هه‌ندێك له وڵاته ئیسلامییه‌كان بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ستافێك كه تایبه‌ت بێت به سیاسه‌ته‌وه و ستافێك تایبه‌ت بێت به په‌روه‌ده و بانگه‌وازه‌وه وه‌ك له مه‌غریبی عه‌ره‌بی كه زۆرێك له بیریار و زانایانی ئیسلامی سه‌رقاڵن به گه‌ڵاڵه‌كردنی بیرۆكه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه، به‌ڵام به ڕای من كاروباری سیاسی‌و بانگه‌واز ته‌واوكه‌ری یه‌كترن‌و بزاڤه ئیسلامییه‌كان پێویستیان به هه‌موو بواره‌كانی سیاسی ئابووری ڕۆشنبیری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه وه نا‌بێـت هیچ لایه‌نێك هیچ بوارێك په‌راوێز بخات له كاری ئیسلامییدا و خوای گه‌وره‌ش ڕێگه‌ی ڕاست‌و دروستی نیشان داوین .
[وأن هذا صراطي مستقيماً فاتبعوه ولا تتبعوا السبل فتفرق بكم عن سبيله]

