لێدوان

PostHeaderIcon خۆپیشاندان له‌پناو چاكسازیدایه‌ نه‌ك له‌پیناو موچه‌دایه‌


ئارام قادر

خۆپیشاندان  ته‌نها بۆ بۆ پاره‌ وموچه‌یه‌ نیه‌؟!!

پادشای سعودیه‌ مه‌لیك عه‌بدوللا له‌ وتاریكدا بۆگه‌لی سعودیه‌ رای گه‌یاند كه‌ 2000 ریال بۆئه‌وانه‌ی بی كارن وموچه‌ی دوومانگ به‌دیاری بۆقوتابیان وفه‌رمانبه‌ران ئه‌مه‌ هه‌موو هه‌نگاو چاكسازیه‌كانی سه‌ركرده‌ی یه‌كیك له‌وولاته‌ به‌هیزه‌كانی كه‌نداوه‌ له‌كاتیكدا ئه‌م سه‌رۆكه‌ چاره‌نوسی تونس ومیسر ولیبیا ویه‌مه‌ن وبه‌حرین ده‌بینیت به‌لام تا ئیستا خویندنه‌وه‌یه‌كی واقعی نه‌بووه‌ بۆروداوه‌كانی ئه‌م دوومانگه‌ی كۆتایی كه‌ خه‌لك وجه‌ماوه‌ر بۆپاره‌ وموچه‌ خۆپیشاندان ناكه‌ن خه‌لك ( مكرمه‌) ی ناویت وه‌ك مه‌لیك عه‌بدوللا ناوی لێناوه‌ بۆگه‌لی سعودی كه‌ بریتی بوو له‌ كۆمه‌لیك پاره‌ به‌لكو خه‌لك ( كرامه‌)ی ده‌ویت كه‌ به‌ئازادی بژی و مافی ئه‌وه‌ی هه‌بیت به‌ سه‌رۆك و به‌رپرسه‌كانیان بلیین ارحل له‌كاتیكادا پابه‌ند نه‌بیت به‌ده‌ستور یاساوه‌، خه‌لك ده‌ویت به‌ئازادی بژیین هه‌ر چۆن به‌ئازادی له‌دایك بوون، هه‌رئه‌و بۆچونه‌ش وای كردوه‌ له‌ده‌سه‌لاتدارانی كوردستانیش وابیربكه‌نه‌وه‌ خه‌لك ته‌نها خزمه‌تی گوزاری ده‌ویت وخۆپیشاندان هیچ داخوازی سیاسی وده‌ستوری ویاساییان نیه‌.!!