نهینیه‌كی زۆر گرنگ به‌لام سه‌یر وسروشتی
ئارام قادر
ئایا ده‌زانن بۆچی ئه‌مه‌ریكا ووولاتانی ئه‌وروپی وزۆربه‌ی ریكخراوه نیو نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بیده‌نگ بوونیان هه‌لبژاردوه له‌به‌رانبه‌ر سه‌ركوت كردن وكۆمه‌ل كۆژی كه‌چه‌ند رۆژیكه به‌رانبه‌ر گه‌لی لیبیا ده‌كریت له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاته دكتاتۆره‌كه‌ی موعه‌مه‌ر قه‌زافی؟!!!
ئه‌مرۆ ئه‌و نهینیه ده‌ركه‌وت، پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك زیاتره خۆپیشاندانه‌كانی گه‌لی لیبیا رۆژ به‌رۆژ په‌ره‌ی سه‌ندوه وبه‌رده‌وامی هه‌یه و زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانی گرتوه‌ته‌وه وداوای كۆتای هێنان به‌پاوان خوازی وحوكمی دكتاتۆری موعه‌مه‌ر قه‌زافی ده‌كه‌ن، به‌لام ده‌سه‌ڵاتی لیبیا هه‌ستاوه به كۆمه‌ل كۆژی هاوولاتیانی لیبیا و وپێشل كاری یاسا و هه‌مووبنه‌ماكانی مافی مرۆڤ وریكه‌وتنامه نیوده‌وله‌تیه‌كان وتا ئیستا زیاتر له200 هاوولاتی مه‌ده‌نی شه‌هید بون و3000 برینداربوون، ئه‌م تراجیدیایه‌ش له‌به‌رچاو هه‌موو وولاتانی زلێهیز و هه‌مووریكخراوه نیونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت ،به‌لام ئه‌وه‌ی جیگه‌ی سه‌رسامی وپرسیاربوو له‌لای زۆربه‌ی بینه‌ران و میلله‌تانی چه‌وساوه بیده‌نگ بونی ئه‌مه‌ریكا و وولاتانی ئه‌وروپا وریكخراوه نیونه‌ته‌ییه‌كان بوو به‌رانبه‌ر به‌و سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌یه‌ی حكومه‌تی لیبیا، وه نه‌بونی هه‌ڵویست وگوتاریكی رۆشن به‌رانبه‌ر به خۆپیشاندانه‌كانی لیبیا هاوشیوه‌ی ئه‌وه‌ی تونس ومیسر ئه‌نجام درا، خۆش به‌ختانه ئه‌مرۆ ئه‌و نهینه ئاشكرا بوو له‌ریگه‌ی ئاشكراكردنی به‌لگه‌نامه‌كان ،كه له‌سالی 2000دا ریكه‌وتن نامه‌یه‌ك ئیمزا كراوه له‌نێوان حكومه‌تی لیبیا وئه‌مه‌ریكا وبه‌هه‌مان شێوه ئه‌و ریكه‌وتننامه‌یه له‌گه‌ڵ وولاتانی ئه‌ورپاشدا دوپات كراوه‌ته‌وه كه حكومه‌تی لیبیا واز له پشتگیری وهاوكاری تیرۆر وگروپه تیرۆرسته‌كان بهێنێت و واز بهێنێت له پرۆسه‌ی دروست كردنی چه‌كی ئه‌تۆمی به‌رانبه‌ر به‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا وئه‌وروپا هه‌ول نه‌ده‌ن بۆ گۆرانكاری له‌ده‌سه‌لاتی لیبیا وهاوكاری هیچ هیز وگروپێك نه‌كه‌ن كه بیه‌وێت ده‌سه‌لات له‌لیبیا بگۆرێت، ئه‌م رێكه‌وتنه له‌لایه‌كه‌وه سه‌یره بۆ ئه‌وحكومه‌ت وگه‌لانه‌ی كه باس له‌مافی تاك و سیسته‌می دیموكراسی ده‌كه‌ن به‌لام بیده‌نگی وچاوپۆشین هه‌لببژیرن له‌به‌رانبه‌ر كۆمه‌ل كوشتن وسه‌ركوت كردنی گه‌لێك به‌شێوه‌یه‌كی درندانه!!!، به‌ڵام له‌لایه‌كی تریشه‌وه سه‌یر نیه وسروشتیه بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه چونكه هه‌میشه به‌رژوه‌ندیه سیاسی وئابوریه‌كانیان خستوته پیش مافی تاك وگه‌لان وچاوپۆشی له‌پیشێل كردنی یاسا ودكتاتۆریه‌ت ده‌كه‌ن ته‌نها له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان. ئه‌م هه‌ڵویسته‌شیان یه‌كه‌م هه‌ڵویست نیه ودواهه‌ڵویستیش نابێت


