لێدوان

PostHeaderIcon ئه‌مه‌ریكا دژی تیرۆر نیه‌ به‌ڵكو بانێكه‌ و دوو هه‌وا:


ئارام قادر

زیاتر له‌ 19 ساله‌ ئه‌مه‌ریكا سودانی خستوه‌ته‌ لیستی ره‌شه‌ وه‌وگوایه‌ پشتیوانی تیرۆر ده‌كات به‌لام له‌ 8-2-2011 كه‌ سودان دانی نا به‌ ریفراندۆمه‌كه‌ی باشوری سودان و رازمه‌ندی نواند بۆسه‌ربه‌خۆ بونی باشوری سودان ده‌ست به‌جی ئه‌مه‌ریكا ناوی سودانی سریه‌وه‌ له‌ لیستی وولاتانی پشتگیر له‌ تیرۆر!!! لیره‌وه‌ هه‌مووسیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ولاته‌ زلهێزه‌كان روون ده‌بیته‌وه‌ مه‌سه‌له‌كه‌ دژایه‌تی تیرۆر نیه‌ به‌لكو سیاسه‌ت كردنه‌ به‌پێوه‌ری بانیكه‌ ودووهه‌وا،دروشمی جه‌نگ دژی تیرۆر جه‌نگه‌ له‌پیناو به‌رژوه‌ندیه‌كان نه‌ك خودی تیرۆر، عیراقیش له‌ سایه‌ی به‌عس وسه‌دامدا پشتیوان وسه‌نگه‌ر بوو بۆتیرۆرستان با ئه‌مه‌ریكا هه‌مان سیاسه‌تی هه‌ بوایه‌ بۆكورد تا كورد ببیته‌ خاوه‌ن ده‌وله‌تی خۆی وكۆتای به‌ كاره‌ساتی سه‌ده‌یه‌ك بهینریت بۆگه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ له‌جیهانداكه‌تا ئیستا بی ده‌وله‌ت وبی قه‌واره‌یه‌، به‌لام بانیكه‌ ودووهه‌وا باشوری سودان وكوردستان، بانیكه‌ ودوهه‌وا تیرۆرله‌ سودان وعیراق؟؟؟