لێدوان

PostHeaderIcon بۆ هەموو لایەک: با هاوڵاتیانیش بەرگرى لە مافەکانى خۆیان بکەن


ئارام قادر

پاش ئەوەى ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمان هەولى جدییان داوە بۆ ئەوەى کە یاساى خۆپیشاندان بەشیوەیەک بیت کە هاولاتیان بە مافى خۆیانى بزانن بەشیوەیەکى مەدەنى و لە چوارچیوەى یاسادا خۆپیشاندان بکەن بەبى مۆلەت وەرگرتنى لایەنە پەیوەندىدارەکان بە تایبەت بۆ خۆپیشاندانى کتوپر ولە ناکاو وەک یەکیک لەئامرازەکانى نارەزایى دەربرین ودەستخستنى مافەکان، بەلام بەداخەوە ئەو یاسایە ئیستا پەسەندکراوە بەجۆریک کەسیماکانى کۆمەلگاى مەدەنى  و بنەماکانى مافى مرۆڤ لەکوردستان بەرەو پاشەکشە دەبات و تەنها ریگەک مابیت بۆرەدکردنەوەى ئەو یاسایە بریتیە لەداخوازىکردن لەسەرۆکى هەریم کە ئەو یاسایە ئیمزان ەکات وبگەریتەوە بۆ پەرلەمان بۆچاککردنى ئەمەش ئەرکى هەموو هاولاتیانە نەک تەنها پەرلەمان، بەتایبەت ریکخراوەکانى کۆمەلگاى مەدەنى و ریکخراوە رۆشنبیرى و میدیاکان  پێویستە خەباتێکى مەدەنى و سیاسى چاک ئەنجام بدەین لەو پیناوەدا و داواکانیشیمان پێویستە لە ریگەى یاداشتنامەو ئیمزاکۆکردنەوە و داخوازى دەربرین بێت بۆ سەرۆکى هەریم   چونکە ئەم یاسایە پەیوەستەیەکى راستەوخۆى بە هەموو هاولاتیانەوە هەیە وپیویستە هاولاتیان بەرگرى لەمافەکانى خۆیان بکەن نەک تەنها چاوەریى پەرلەمانتاران بن چونکە کارکردن بۆ چەسپاندنى بنەماکانى مافى مرۆچ و بەرقەرارکدنى بنەماکانى کۆمەلگاى مەدەنى بە هەول و کۆششى هەموو لایەک دەکریت باپیکەوە هەول بدەین کۆمەلگایەکى شارستانى بە هەموو سیماکانیەوە بنیات بنین