جوانترین نمونەى ئازادى وپاراستنى ئازادیە ئایینیەکان
کاتیک سوپاى ئیسلامى شارى قودسیان رزگارکرد عومەرى کورى خەتاب خەلیفەى دووهەمى دەسەلاتى ئیسلامى دەگاتە شارى قودس
وپەیماننامەیەکى هاوژینى نیوان موسلمانەکان ومەسیحیەکان تۆمار دەکات، کە تیداهاتووە بۆکەس نیە دەست بەسەر کەنیسەکاندا بگریت یان تیدا نیشتەجى بیت یان کەمیک لەزەوى و بالاخانەکانیان داگیربکات، وە پاش نوسینى پەیماننامەکە عومەرى کورى خەتاب دەروات بۆ سەردانى کردنى کەنیسەکە لەگەل سەرۆکى قەشەکانى قودس ،لەوکاتەدا کاتى نویژ کردن دیتە پیشەوە ،عومەرى کورى خەتاب لەگەل ئەو موسلمانانەى لەگەلیدان دەیەویت لەکەنیسەکەدا نویژ بکات بەلام پەشیمان دەبیتەوە وبریاریاندا برۆنە دەرەوە نویژ بکەن، قەشەکە رووى کردە عومەرى کورى خەتاب و ووتى بۆنویژناکەیت ئایا شوینەکەمان بەپیس دەزانیت؟ ، ووتى نەخیر بەلام دەترسم لەپاش من بە بیانوى ئەوەى من نویژم لەم شوینەداکردووە کەنیسەکەتان لى داگیربکەن! قەشەکەش لەگەورەیى ئەم هەلویستە زۆر سەرسام بوو!!
ئەمەیە هەلویستى ئیسلامى دروست وراست بەرانبەر بە ئاینەکانى تر لەکاتیکدا کە بالادەست بووە بەسەرشارى قودس و وهیزەکانى ئەو ناوچانەیان کۆنترۆل کردووە، بەلام ئەم سەرکردەیە دیت وپەیماننامە مۆردەکات نەک مەرجەکانى خۆى فەرز بکات وبنەما ئاینەکانى خۆى بەخەلک جى بەجى بکات، لەکاتیکدا سوپاى ئیسلامى سەرکەوتووە بەلام ئەم سەرکردەیە دیت و ریگرى دادەنیت بۆ پاش نەمانى خۆیشى کەکەس بیرلەداگیرکردنى شوینە ئاینیەکان نەکاتەوە وئازادى تەواویان هەبیت بۆخواناسى وجى بەجى کردنى دروشمەکانى خۆیان. ئەم سەرکردەیەیە خاوەنى وتەیەکى زۆر بەنرخە کە شایستەیە ببیتەدروشم بۆهەموو ئازادى خوازان( متى استعبدتم الناس وقد ولدتهم امهاتهم احرارا)

