لێدوان

PostHeaderIcon خۆپیشاندانى سوریا ئاهەنگ گێڕانى ئازادیە


خۆپیشاندانەکانى گەلى سوریا سنورى خۆپیشاندانە کلاسیکى وئاساییەکانى بڕیوە، جۆریکى نویى لەخۆپیشاندانیان داهیناوە کە تورەیى و نارەزایى خۆیان بە ئاهەنگگێران دەردەبرن  ، ئەمەش گەورەترین پەیامە بۆ دکتاتۆرەکانى سوریا کە هەرچەندە  دەبابە وفیشەک و رفاندن وکوشتن وگرتن بەکاربهینن بەرانبەر بە  میللەتى سوریا و هەولى کپکردنى نارەزاییەکانیان بدەن  بەلام خۆپیشاندەران  بەدەم ووتنەوەى دروشمەکانەوە  دژ بەگەندەلى وپاوان خوازى ئاهەنگ دەگیڕن و چەپلە لێدەدەن  ، وەتا ئیستا  ژمارەى ئەوانەى بونەتە قوربانى  لەم  خۆپیشاندانانەدا گەشتوە تە زیاتر لە 4000 هاوڵاتى، ئەمە پیشکەوتینکى تازەى شۆرشى مەدەنى و ململانیە لەگەل دکتاتۆرەکاندا لەپیناو ئازادى  بە ئاهەنگ گیران  روبەڕوى بەدەسەلات دەبنەوە .